برایان هۆك نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ دۆسیەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند وڵاتەكەی ئامادە نیە ماوەی زیاتر بداتە عێراق و ئەو وڵاتانەی كەدوای گەمارۆكانی سەر تاران لە لایەن واشنتۆنەوە مافی مامەڵەكردنیان لە گەڵ نەوتی ئێران پێدراوە , وتیشی هۆكاری بەخشینی چەند وڵاتێك لە پابەندبوونیان بە جێ بەجێكردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بووە.
ماوەی بەخشینی هەندێك لە وڵاتان لە پابەند بوونیان بە سزاكانی ئەمریكاوە لە كۆتایی ئایاری داهاتوودا تەواو دەبێت,بەڵام نوێنەرەكەی ئەمریكا ڕێوشوێنەكانی واشنتۆنی بۆ دوای ئەو كۆتایی هاتنی ئەو وادەیە روون نەكردەوە.