خاوەنی كۆمپانیایەكی خانووبەرە دەڵێت، لە شەش مانگی دووەمی 2018 وە، نرخی خانوو زەوی لەهەرێمی كوردستان بە رێژەی 9.7% زیادیكردووە.
ئەندازیار هەردی سەلام خاوەنی كۆمپانیایی عقارات بۆ خانووبەرە، ئەمڕۆ شەممە 12ی كانونی دووەمی 2019 لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتێكی تایبەت بە نرخی زەوی و شوقە و خانوو خستەڕوو و رایگەیاند:” هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان، زۆری رێژەی باجی خانوبەرە، نەبوونی خزمەتگوزاری لە هەندێ شوێن هۆكاربوون بو دابەزینی نرخی خانووبەرە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بەراورد بە شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2018 ، لە شەش مانگی دووەم نرخی خانو و زەوی بە رێژەی 9.7% زیادیكردووە.”
ووتیشی:” نرخی شوقە بۆكرێ لەشەش مانگی یەكەمی ساڵی 2018 لە 10.7% دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگی دووەم لە 3.64% بەرزبووەتەوە، فرۆشتنی شوقە لەشەش مانگی یەكەم لە 11.4% دابەزیبوو، بەڵام لە شەش مانگی دووەم لە 4.59% بەرزبووەتەوە، كۆی گشتی نرخەكانی فرۆشتن و كرێی شوقە لەنێوان 13% بۆ لە 15.8% بەرزبووەتەوە.”
” نرخی فرۆشتنی خانوو لەساڵی 2018 لەشەش مانگی یەكەم دابەزیبوو، بەڵام لەشەش مانگی دووەم لە 10.28% بەرزبووەتەوە، نرخی خانووی كرێیش لە 28.7% بەرزبۆتەوە و كۆی گشتی لە ساڵی رابردوو لە ١٩.٦% نرخەكان بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.” هەردی سەلام خاوەنی كۆمپانیایی عقارات بۆ خانووبەرە وا دەڵێت.