ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لەسەر ئەو کێشانەی لە مەرزی پەروێزخان ھەیە چەند داواکاریەک ئاراستەی پارێزگاری كرماشان دەکات بهمهبستی باشکردنی کاری بازرگانی لەو مەرزەدا.
یاسین ڕەحیم فەرەج، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند” دوای ھەستکردن بەو کێشەو گرفتانەی لەمەرزی پەروێزخان ھەبوو، بۆ ئەو کێشانەش پێویستمان بە چارەسەربوو لەلایەنی ئێرانەوە ھەربۆیە لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی کرماشان قسەمان کردو سەردانی ئەو پارێزگایەمانکردوو لەو سەردانەماندا یاداشتێکمان دایە دەست پارێزگاری کرماشان بۆ چارەسەری کێشەکان”.
وتیشی” ئەو کێشانەی ھەمانبووە بە ١٢ خاڵ ئاراستەی پارێزگاری کرماشانمانکردووە، کە ئەوانیش بڕیاری چارەسەرکردنیان داوە و پێیان ڕاگەیاندوین کە بەباشی کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئەوکێشانە تا کاری بازرگانی لەو مەرزە برەوی زیاتری پێبدرێت” .
ئەو خاڵانەی کە ئاراستەی پارێزگاری کرماشان کراون:
١- چاككردنی ڕێگەی هاتن و ڕۆشتنی ئوتۆمبێلە بارهەڵگرەكان لەسەر ڕووی دەروازەی پەروێزخان بۆئەوەی ڕێگەی هاتن و گەڕانەوەی ئۆتۆمبێلەكان لەیەك جیابكرێتەوە واتا بكرێتە دوو ساید.
٢- زیادكردنی دەوامی فەرمی لەمەرزی پەروێزخان بۆ 24 كاتژمێری هاوشێوەی دەروازەكانیتر وەك باشماخ و حاجی عمران.
٣- وە كاراكردنی كاری ترانزێت لەدەروازەی پەروێزخانی نێودەوڵەتی بۆئەوەی هەمووكاڵاكان لەوێوە برواتە دیوی هەرێمی كوردستان بەشێوەی ترانزێت كەلەئێستادا تەنها (5) كاڵا ڕێگەی پێدەدرێت، بكرێتە هاوشێوەی باشماخ و حاجی عمران.
٤-دروستكردنی كۆمیتەیەكی هاوبەش لەمەرزی پەروێزخان لەنێوان بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەبەشداری نوێنەری هەردووژووری بازرگانی كرماشان و سلێمانی، لەو كۆمیتەیەدا بۆچارەسەركردنی ئەو كێشانەی كەلەمەرزەكەدا ڕوودەدات وەكاریگەری دەبیت لەسەر جوڵەی بازرگانی لەدەروازەكەدا.
5-پێشنیار دەكەین كەشوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەكان چاكتر وەفراوان بكرێت بۆئەوەی داگرتن و باركردنی كاڵاكان ئاسانتربێت و هەرجۆرە كاڵایەك شوێنی تایبەتی خۆی هەبێت.
6-داواكارین كە بەیانیان بارەكان زوتر بێنەخوارەوە بۆناو مەرزی پەروێزخان بۆئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت.
7-پێشنیار دەكەین بەڕێگرتن لەهێنانی گازوایل و بەنزیە بەشێوەی نایاسای بۆنێو مەرزی پەروێزخان كەئەمەش ڕۆژانە قەرەباوڵغی و كێشە دروست دەكات لەمەرزەكەدا وەبۆئەو مەبەستە پێشنیار دەكەین كە وێستگەی سوتەمەنی كە 2 دانەیە زیادبكرێت و بكرێتە 4 وێستگە.
8-پێشنیار دەكەین كەكارئاسانی تەواوبكرێت بۆگەڕاندنەوەی ئەو بارانەی كەلە پشكنین دەرناچن لەدیوی هەرێم واتا كوالێتیان تەواو نیە بۆئەوەی زیان بەبازرگانانی هەردوولا نەكەوێت و قەرەباڵغی لەدەروازەكەدا دروست نەبێت.
9-پێشنیار دەكەین بەزیادكردنی ژمارەی ئەو سەربازانەی كەلە دەروازەكە پشكنینی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان دەكەن لەهاتن و گەڕانەوەیاندا بۆئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت و بارەكان بەزوی بەڕێ بخرێن وەنەكەونە درەنگ وەختانی ڕۆژوشەو.
10-ئاگاداری بەڕێزتان دەكەین كەلەدەروازەی پەروێزخان كۆمەڵێك كێشەو گرفتی كرێكارەكان لەدیوی ئێرانەوە دروستی دەكەن بۆبازرگانان وە شۆفێرەكانمان بەهۆی داواكردنی بەخشیشی زیادەوە جگە لەمافی خۆیان بەتایبەت لەكاتی ئێواران و شەودا كە ئەم دیاردەیە بۆتە هۆی ئەوەی چەندجارێك لێدان و ئازاردانی بازرگانان و شۆفێرەكانمان و زیان بەكاڵاكانمان بگەیەنن و دوابكەوێت.
11 -وەك بەڕێزتان ئاگادارن دەروازەی پەروێزخان 26 ساڵە كراوەتەوە تاوەكو ئێستا هیچ كێشەیەكی وەها دروستنەبووە كە ببێتە مایەی داخستنی مەرزەكە، بەداخەوە لەماوەی دوو مانگی ڕابردودا دیاردەی مانگرتنی شۆفێرەكان لەدیوی هەرێمی كوردستانەوە ڕویداو لە ئەنجامدا بۆچەند ڕۆژێك دەروازەكە داخرا ئەمەش بەهۆی ئازاردان و لێدانی شۆفێرەوەبوە لەلایەن سەربازەكانی هەنگی مەرزیەوە بۆیە داواكارین هەر شۆفێرێك سەرپێچی كرد بەپێی یاسا ڕەفتاری لەگەڵبكرێت نەوەك لێدان.
12-پێشنیار دەكەین كەكارئاسانی تەواوبكرێت بۆ بازرگانانی مەرزی پەروێزخان بۆئەوەی بتوانین بەشێوەیەكی ئاسان بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان تاوەكو سەنتەری پارێزگای كرمانشان و شارۆچكەكانی بێن بۆ چاوپێكەوتن و ڕێكخستنی كارەكانیان لەگەڵ هاوتا بازرگانەكانیان لەدیوی ئێران.