جیهان و قەیرانی ئابووری

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سیاسەتی تووندی دژی چین لە پێش گرتووە، ئەم مەسەلەیه‌ نەک تەنیا نیگەرانیی ناوەندەکانیی دراوی نێو نەتەوەیی وەک سندووقی دراوی نێو دەوڵەتی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌، بەڵکوو شەریکە ئەورووپاییەکانی ڤاشنگتۆنیش لەم بارەوە هۆشداریان داوە.

بە وتەی” برونوو لوومێر” وەزیری دارایی فەرەنسا، ئەگەر ئالۆزییە بازرگانییەکانیی ئەمریکا و چین شەڕی  ساردی لێبکەوێتەوە، هەموو وڵاتانی دنیا دۆڕاو دەبن. هەرچەند ترەمپ بڕیاری داوه‌ کردەوەکانیی دژی چین لە گۆڕەپانی بازرگانیی تووندتر بکاتەوە ، بەڵام برونوو لوومێر دەلێت کردەوەکانی ڤاشنگتۆن بێ وڵام نابێت.

برونوو لوومێر

لە ناوخۆی ئەمریکایش ترەمپ بە بیانووی دابینی ئاسایش و دروستكردنی دیوار لەگەڵ مه‌كسیك هەوڵ ئەدات مافی کۆنگرە بە تایبەت ئەنجوومەنی نوێنەران لە بارەی پەسەند كردنی پرۆژە یاساکانی بووجە لەبەر چاو نەگرێت و یاسادانەران ناچار بە قەبووڵکردنی داوای سەرۆک کۆماری بکات وهەرەشەی کردووە لە پێناو جێبەجێ بوونی ئەم بابەتە ئامادەیە ئەمریکا بباتە بارۆدۆخی نائاسایی نیشتمانی .

لەلایەکی ترەوە شاڵاوی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە فەرەنسا لە چەند مانگی ئەمدواییە ناسراو بە هێلەک زەردەکان کاردانەوەی جیاوازی لە ئاستی ئەوروپا لە وان ئیتالیا دا بەدواوە بووە پشتگریی کاربەدەستانی دەوڵەتی ڕاست خوازی تووند ڕەوی ئیتالیا لەم بزوتنەوەیە ، په‌یوەندی دوو وڵاتی گەورەی ئەورووپایی بەرەو ڕووی قۆناغێکی پڕ لە ئالۆزی کردۆتەوە.

مەسەلەی چوونە دەری بەریتانیا لە یەکێتی ئەورووپا (برگزیت) گرنگترین کێشەیە بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە و یەکێتی ئەورووپا. سەرەرای ڕێککەوتنێک کە لە کۆتایی نۆڤەمبەری ٢٠١٨ لە نێوان لەندەن و بروکسێل لەم بوارە دا کراوە، تێرزا مەی سەرۆک وەزیرانی پارێزکاری بەریتانیا بە پێشبینی دەنگی سەلبی پەرلەمان بەم ڕێککەوتنە، دەنگ وەرگرتن لەم بوارەی خستە ئه‌م ساڵ ٢٠١٩ . تێرزا مەی لە دوایین هەڵوێست گرتنی دا سەبارەت بە دوا پێش هاتە مەترسیدارەکانی نه‌یارانی لەگەڵ ڕیککەوتنی برگزیت هۆشداری داوە.

تێرزا مەی

 سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەر پێویستی چارە سەرکرانی قەیران و تێکهەڵچوونەکان لە ئەفغانستان لە ڕێگای سیاسی و دانووستان جەختیکرده‌وه‌.

عۆمران خان سەرۆک وەزیرانی پاکستان

لە ڕوانگەی دەوڵەتی پاکستان و عۆمران خان سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بەشداری کردنی ئیسلام ئاباد هاوڕێ لەگەڵ ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە شەڕی دژی ترۆر لە ئەفغانستان خەرجی قوورسی سەپاندووە بە سەر  ئابووری پاکستان دا و هیچ  قازانجێکی بۆ ئەم وڵاتە نەبووە جگە لە تەشەنه‌سه‌ندنی تووند و تیژی و ئالۆزی لەم وڵاتە دا  هاوڕێ لەگەڵ کارتێکەری سەلبی لە سەر ئابووری پاکستان.