تورکیا کایەی ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکاتەوە


 لە روونکردنەوەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە تورکیا لە ماوەی دوو ھەفتەدا کایەی ئاسمانی خۆی بەڕووی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکاتەوە.

تاهیر عبداللە، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە گەمارۆكانی سەر فڕۆكەخانەی شارەکەی بۆ رۆژنامەوانان دوا و رایگەیاندبوو:

“گەمارۆكانی توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سڵمانی بۆ ماوەی سێ‌ مانگی دیکە واتا درێژکرایەوە تا بەرواری ٢٤ی ئازاری ٢٠١٩”.
حەسەن جیھاد، وتەبێژ بەناوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و راوێژکاری سەرۆککۆماری عێراق گواستیوویەتی راگەیەندراوە: “لەسەردانەکەی ھەفتەی رابردوی سەرکۆماری عێراق، بەرھەم ساڵح بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، باس لە کردنەوە و دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی کراوە.

بەرپرسانی باڵای تورکیا بەڵێنی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانیان داوە لە ماوەیەکی نزیکدا و وادەی دوو ھەفتەیان داناوە بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆش بەرپرسانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاویان کردووەتەوە کە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان”.

شایەنی باسە کە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان دوای ئەوە هات کە ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق و چەند ناوچەیەکی رێکنەکەوتوو ئەنجامدرا و حكوومه‌تى توركيا بۆ دوو جار سزاکانی به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانی درێژکردەوە.