سلێمانی .. ژوری بازرگانی و پیشەسازی كێشەی كارگەكانی دروستكردنی خشت چارەسەر دەكات

خاوەنی پرۆژەكانی دروستكردن خشتی سور لە سلێمانی داوادەكەن پارێزگاری لە بەرهەمەكانیان بكرێت وهاوكاریان بكرێت.
 
ژمارەیەك لە خاوەن پرۆژەكانی دروستكردنی خشتی سور لە شاری سلێمانی سەردانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و داوایانكرد بەرهەمەكانیانە بپارێزرێت و كار ئاسانیان بۆبكرێت بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانیان.
 
لە كۆبونەوەكەیاندا خاوە پرۆژەكانی خشتی سور لەگەڵ سەررۆك و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی 
ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە لە ئێستادا كارگەكانی دروستكردنی خشتی سور دەتوانن پێداویستی هەرێمی كوردستان پركەنەوە بۆیە ڕێگە نەدرێت بەرهەمی دەرەكی بێتە هەرێم و بڕی سوتەمەنیان بۆ زیادبكرێت و كار ئاسانیان بۆبكرێت لە كەمكردنەوەی نرخی تێچونی كارەكەیان.
 
لای خۆشیانەوە سەرۆكی ژور و ئەندامانی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڵێنیاندا داواكاریەكانیان بگەیەنن بە پارێزگاری سلێمانی لە  كۆبونەوەی ئەمجارەی لیژنەی ئابوری پارێزگای سلێمانی گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.
 
پرۆژەكانی خشتی سور لە شاری سلێمانی لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردسان و بەشێكی عێراقیش بەرهەم دەهێنن و بڕیاروایە لە مانگی 7 ڕێژەی دروستكردنی خشتی سورلە 24 كاتژمێردا بۆ 660 هەزار خشت بەرز بێتەوە.