له‌ئاگاداریه‌كدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى رایدهگهێنێت ، داوا لەهاووڵاتیان دەکه‌ین لەکاتی دابەزینی پلەی گەرما ره‌چاو و جێ به‌جێ كاری ئه‌م خاڵانه بكه‌ن :
1.ئاونەڕێژنە کۆڵان و شەقامەکان چونکە دەبێتە بەفیڕۆدانی ئاو و بەهۆی نزمی پلەی گەرماوە دەبێتە بەستنی شەقام و کارەساتی ئوتومبێل و دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە .
2.پێوەری ئاو داپۆشن بۆئەوەی نەبێتە شکاندنی .
3.دەزولەیەک ئاو بکەنەوە بۆئەوەی نەبێتە بەستنی بۆری ئاو
4.لەکاتی بەستنی بۆری ئاودا بە کەمێک ئاوی گەرم بکەن بە بەلوعەو بۆریەکاندا بۆئەوەی نەبێتە شکاندنیان.