روحانی: “هەفتەی داهاتوو دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین”

سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاشکرایکرد، هەفتەی داهاتوو بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆیان درووستیان کردوون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەن.

لە رێورەسمی دووەمین ساڵەی یادکردنەوەی کۆچی دوایی، سەرکۆماری پێشووتری ئێران، عەلی ئەکبەر هاشمی رەفسەنجانی کە لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو.

لە وتارێکدا کە لە رێورەسمەکەدا پێشکەشیکرد، حەسەن روحانی ئاماژەی بەوەکرد هێزی بەرگریی ئەمڕۆ، ئێران و تەکنەلۆژیای نوێی و ئاست مامناوەندی وڵات، بەرهەمی ئەرک و ماندووبوونی رەفسەنجانی بووە و رایگەیاند: “بە رێگای ئەو مووشەکانەی کە خۆمان بەرهەممان هێناون، دوو مانگی دەستکرد رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکەین”.

روحانی باسی لەو هێرشانە کرد کە دەکرێنە سەر رەفسەنجانی و رایگەیاند: “نە داردەستانی ساواک و نە جەلڵادەکانی کەسایەتیی نەیانتوانی ئەو بڕوخێنن. رەفسەنجانی یەکێک بوو لە سیاسەتمەدارە بێ هاوتاکانمان و ئێستا ئێمە لە نەبوونی ئەوداین”.

سەبارەت بە رۆڵی رەفسەنجانی لە جەنگی ئێران-عێراقدا و لە ئاشتیدا، روحانی وتی:

“ئەمە یەکێکە لە ئاڵۆزترین و ستراتیژیترین بابەتەکان لە جیهاندا، ئەوەی کە گرنگە دەستپێکردن و درێژەدان بە جەنگ نییە. ئەو کارانەی لە جەنگی ئابووریی و سیاسییدا ئەنجامیدەدەین، هونەر نیین. هونەری سەرەکی بریتییە لە کۆتاییهێنان بە جەنگ و گەیشتن بە ئەنجام”.