ماوه‌یه‌كه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینیوه و شاره‌زایه‌كی بواری ئابوریش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ سیاسیه‌تی بانكی ناوه‌ندی عێراق.
“محه‌مه‌د كه‌ریم” ئه‌ندامی مونته‌دای ئابوری كوردستان له لێدوانێكدا به‌نه‌وای ڕاگه‌یاندوە:
نرخی دۆلار زیاتر په‌یوه‌ندی به‌سیاسه‌تی بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه هه‌یه و ئێستا ئه‌و بانقه سیاسه‌تێكی وه‌های گرتۆته‌به‌ر كه كڕین و فڕۆشتنی دۆلاری كه‌مكردۆته‌وه
كاتێكیش دۆلار كه‌متر فڕۆشرا یان كه‌متر خرایه بازاڕه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌رز ئه‌بێته‌وه به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی.