بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ چوارشەممە 9ی کانوونی دووەمی 2019 شەپۆلێکی بەفر و باران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات بە تایبەت شاری سلێمانی بۆ ئەو مەبەستەش داوایاک ئاڕاستەی شۆفێران دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2018 بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوەدەکات: داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکەین سبەینێ چوارشەممە بە هیچ شێوەیەک روو لە ناوچە شاخاوییەکان نەکەن بەمەبەستی کاتبەسەربردن مەگەر لە حاڵەتی زۆر تایبەت و پێویستدا و لە ژێر رێنماییەکانی ئەفسەر و کارمەندانی هاتوچۆ بێت کە لە ناوچەکاندا لە ئەرکدان.
راشیگەیاندووە: لەکاتی بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بکەن بەم ژمارانەوە کە 24 کاتژمێر لە ئەرکدا دەبن:
کۆنتڕۆڵی هاتوچۆ 188
بەرگری شارستانی 115
پۆلیسی فریاکەوتن: 104