بڕیاری‌ تاپۆكردنی ئەم خانووانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە


وەك هەنگاوێك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارێكی پێشووی قوباد تاڵەبانی سەبارەت بەتاپۆكردنی خانووە بێتاپۆكان، سەرۆكایەتی شارەوانیی سیروان، لای خۆیەوە بڕیارەكە  جێبەجێ دەكات و بەنوسراوێكیش وردەكاری‌ بڕیارەكە ئاشكرادەكرێت.

لەنووسراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سیروان ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەی‌ سیروان دەكات، كە بڕیاری (۱٦٥٨)ی ئەنجومەنی وەزیران، كە بە واژۆی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی دەرچووە، ئەو خانووانە دەگرێتەوە كە لەلایەن هاووڵاتیان خۆیانەوە دروستكراون و تائێستا بەناویانەوە نەكراوە.

هەر لەبارەی‌ بڕیارەكەشەوە هاتووە: بڕیارەكە ئەو خانوانە دەگرێتەوە كه ‌وێنەی تۆماریان هەیە و زیادەڕۆییان نییە و لەگەڵ نەخشەدا دەگونجێن، واتە  ئەو خانووانە ناگرێتەوە كە لەلایەن حكومەتەوە یان كۆمپانیاوە دروستكراون‌.