خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان بڵاوده‌كرێته‌وه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 10ی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێده‌كات‌و تاكۆتایی ئه‌م مانگه‌ش سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان مووچه‌یان پێده‌درێت.

به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ 6ی مانگ مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و لیواكان‌و 7ی مانگیش مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70‌و 80 دابه‌ش ده‌كرێت.
ڕۆژی 8ی مانگیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌‌و 9ی مانگیش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه‌ وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها 10ی مانگ وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان، دارایی‌و ئابووری، زیندانیانی سیاسی مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

ڕۆژی 13ی مانگیش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و 14ی مانگ مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان‌و وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت‌و وه‌زاره‌تی داد‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش 15ی مانگ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

هه‌روه‌ها 16ی مانگ وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان‌و 17ی مانگیش وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌زگای گشتی ئاسایش، زێره‌ڤانی‌و به‌رگری‌و فریاكه‌وتن مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

هاوكات رۆژی 20ی مانگ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی، كاره‌با، رۆشنبیری، 21ی مانگ وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان، بازرگانی‌و پیشه‌سازی، گواستنه‌وه‌‌و گه‌یاندن دابه‌ش ده‌كرێت‌و 22ی مانگیش مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت.

دواتریش له‌ڕۆژی 23ی مانگ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ده‌سته‌كانی ژینگه‌، مافی مرۆڤ، چاودێری دارایی، وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی گشتی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، ده‌زگای گشتی كاروباری مین مووچه‌یان پێده‌درێت.