هێمن كەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 5ی كانونی دووەمی 2018 لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:” لەساڵی رابردوودا ٥٣٦ هاوڵاتی لەسەر ڕاوی جواروجۆ دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش ١٥٤یان لەسەر راوی باڵندەی كێوی و ٥٥ هاوڵاتی لەسەر راوكردنی ئاژەڵی كێوی و ١٠٩ هاوڵاتی لەسەر راوی ماسی و ٨٧ هاوڵاتی لەسەر بڕینی داری دارستانەكان و ١١٣ هاوڵاتی لەسەر زیادەرۆیی و ٨ هاوڵاتیش لەسەر دروستكردنی خەڵوز دەستگیركراون.”
ووتیشی:” ساڵی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ١٩ هاوڵاتی دەستگیركردووە لەسەر ئەو ئاگرانەی كە لە كەژوكێو و دارستانەكان كەوتوونەتەوە كە ژمارەیان ٥٥ حاڵەتی ئاگركەوتنە بوون و بەهۆیانەوە ٢٩ هەزار و ١٥٣ دۆنم لە پوشوپاوان و دارستانەكانی سلێمانی سووتاوە كە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەكە كەمیكردووە.”