ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و پارانه‌ی به‌ناوی رێگا‌و بانه‌وه له وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌رده‌گیرێت، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربونی ئێمه‌وه مانگانه بڕی 120 هه‌زار دۆلار بۆ چاككردنی رێگا‌و بانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان وه‌رگیراوه هیچی نه‌گێڕدراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێمه توانیومانه به‌هۆی ئه‌و باجه‌ی كه‌له بارهه‌ڵگره‌كان وه‌ریده‌گرین هه‌ندێك له كێشه‌ی رێگا‌و بانه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاكه ڕێگای گواستنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان رێگاوبانه‌كانن، زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێگا‌و بانه‌كان هه‌بوه، به‌تایبه‌ت رێگای نێوان هه‌رێم و توركیا و هه‌رێم و ئێران.
ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌وه‌شیخسته‌روو، به‌گوێره‌ی پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت له‌ناوه‌ڕستی مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا مانگی تشرینی یه‌كه‌م هه‌ڵده‌ستن به چاككردنه‌وه‌ی رێگاوبانه‌كانی ناوچه ده‌شتایی و شاخاوییه‌كان.