كۆمپانیای هۆندا بۆ ساڵی 2019 نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رز ده‌خاته بازاڕه‌وه كه خاوه‌نی جوانترین دیزاینه، جگه له‌وه‌یش هۆندا پێشووتر ئه‌م جۆره دیزاینه‌ی له ئۆتۆمبێله كۆنه‌كانیدا به‌كار نه‌هێناوه.
بۆ ساڵی 2019 و ئاماژه‌ی پێ داوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ساڵانه كۆمپانیای هۆندا ئۆتۆمبێلی به‌هێز دروست ده‌كات، به نیازیشه بۆ مانگی شوباتی ساڵی 2019 نوێترین به‌رهه‌می خۆی له پێشانگاكانی كۆریای باشوور نمایش بكات و دواتر بیخاته بازاڕه‌كانی دنیاوه.
ئه‌وه‌یش وتراوه كه ئۆتۆمبێله‌كه ته‌نیا دیزاینه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه و چه‌ند زانیارییه‌كی كه‌میش وتراوه له‌سه‌ر هێزه‌كه‌ی كه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزی 200 ئه‌سپی هه‌یه و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 2.5 لیتره.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور “سیئۆل”، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی “چه‌نگ جو یونگ”، كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.