لیرەی توركی لەبەردەم مەترسی داڕووخانێكی گەورەدایە

لە درێژەی نیگەرنیی هاوڵاتییان نائومێدی زانایان و ئابووریناسان سەبارەت بە دۆخی ئابووری تورکیا،  مەهفی ئییلمێز ئابووریناسی تورکیا ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٩دا دیسان لیرەی تورکیا بەهاکەی لەدەست دەدات و ڕایگەیاند کە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی کردووە بەهای ١ دۆلاری ئەمریکی بگاتە 10.2 لیرەی تورکی.

ئێیلمێز لە میانی وتاریکیدا سەبارەت بە ئابووری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩دا لە زانکۆی ئاڵتنباشباسی لەوە کرد کە ئەگەر هەیە هەمان ئەو قەیرانەی ساڵی ٢٠١٨، لە ٢٠١٩شدا ڕوو لە بەهای لیرە بکات چونکە لیرەی تورکی لەلای فرۆشیارێکی ئاسایی سەر شەقامیش متمانەی نەماوە و هاوڵاتیان پارەکانیان دەکەن بە دۆلار. جگە لەوەش هاوڵاتییان دەترسن کە هەمان هەڵئاوسانی ساڵی ٢٠٠٢ ڕوو لە ئابووری ئەو وڵاتە بکاتەوە.

ئەو ئابووریناسەی تورکیا ڕایگەیاند:” ئاساییە کە نرخی دۆلار لە ٣.٧ لیرەوە وردە وردە بچیتە ٤.٢ لیرە، بەڵام کتیک لەناکاو دەچیتە ٧ لیرە، ئەوە مەترسیدارە. ئەوە بۆ هەناردەکار زۆر مەترسیدارە.” ئێیلمێز لە قسەکانی ڕاشیگەیاند کە ئەو چاوەڕێ دەکات بەهای دۆلارێک لە ساڵی ٢٠١٩ دا بگاتە ٧.٥ لیرەی تورکی.

 

بانکی ناوەندی متمانەی لەدەست داوە

ئێیلمێز لە درێژەی قسەکانیدا لەسەر ئابووری تورکیا باسی لە نەمانی متمانەی خەڵکی تورکیا کرد بە بانکی ناوەندی وڵاتەکەیان و وتی :” کاتێک بانکی ناوەندی ڕایدەگەیەنێت کە ئامانجیان بۆ چەند مانگی سەرەتای ساڵ دانانی باجە بە ڕێژەی ٪٥، بەڵام دواتر لە دووەم مانگی ساڵدا ئەو ڕێژەیە بەرز دەبیتەوە بۆ ٪١٢، ئیتر بانکی ناوەندی متمانەی لەەست دەدات.”

دواتر باسی لەوە کرد کە ئەو بێمتمانەییە وەبەرهێنەرانیش دوردەخاتەوە . دواتریش سەبارەت بە پێشبینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە ئەوان پێشبینی نزمبوونەوەی بەهای لیرە دەکەن بەجۆرێک کە ١ دۆلاری ئەمریکی بەرانبەر ١٠.٢ لیرەی تورکی.