فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ پێشكه‌شی گه‌شتیاران ده‌كات

به‌ مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان و گه‌شتیاران  و له‌ نوێترین خزمه‌تگوزاریدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی وێب سایتێكی نوێ و ئه‌پڵكه‌یشنێكی بۆ هه‌ردوو سیسته‌می (IOS – Android) ی به‌ هه‌رسێ زمانی كوردی و عربی و English خسته‌ به‌ر دیدی به‌كارهێنانه‌رانی.

له‌ ئێستادا وێب سایت و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كان به‌رده‌سته‌ و هاووڵاتییان و گه‌شتیاران  ده‌توانن سودمه‌ند بن له‌ زانیارییه‌كانی له‌ زانینی كاتی گه‌شته‌كان و كه‌ش و هه‌وا و خزمه‌تگوزاریه‌كانی تری ناو فڕۆكه‌خانه‌.