ژمارەی گەشتیارانی ئەمریكی بۆ ئێران لە ساڵێكدا ئاشكرا ده‌کرێت


 بەهرام قاسمی وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕایگەیاند: ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن گوایە ساڵانە 400 هەزار هاوڵاتی ئەمریكی سەردانی ئێران دەكەن دوورن لە ڕاستیەوە,

 وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونیكردەوە: كە لە 9 مانگی یەكەمی ئەم ساڵی ئێرانیدا كە لە 21 ئازاری ڕابردووەوە دەستپێدەكات هەزار و879 هاوڵاتی ئەمریكی سەردانی ئێرانیان كردووە كە هەندێك لەو گەشتانە لە چوارچێوەی گەشتی ڕۆشنبیری و مێژوویی و سروشتی و سەردانیكردنی شوێنە ئایینیەكان و بەشداریكردن لە كۆڕو كۆبوونەوە زانستیەكاندا بوون.

وتیشی: لە ساڵی 2017 دا دوو هەزار و 325 هاوڵاتی ئەمریكی سەردانی ئێرانیان كردووە، بەڵام ژمارەی گەشتیاران لە ساڵی 2016 دا زیاتر بووەو لەو ساڵەدا  6 هەزار و 372 ئەمریكی سەردانی ئێرانیان كردووە.