1895 ماتۆڕسكیلی دەست بەسەرداگیراو لەڕێگەی زیادكردنی ئاشكراوە دەفرۆشرێت


له‌ئاگاداریه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌ری  ژووری بازرگانی سلێمانی كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى  رایده‌گه‌ێنێت، ماتۆڕسكیلە دەست بەسەرداگیراوەكان لەڕێگەی زیادكردنی ئاشاكراوە دەفرۆشێت

 هاتووچۆی سلێمانى ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە (1)ی ساڵی (2016) پشت بەستن بەیاسای مامەڵەكردن بە هۆكانی گواستنەوەی دەست بەسەرداگیراو ‌و جێهێڵراو (قانون التصرف فی المركبات المحجوزە و المتروكە) ژمارە (8)ی ساڵی (1987).

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی (1895) هەزار‌و هەشت سەد‌و نەوەد‌و پێنج ماتۆڕی دەست بەسەرداگیراو لە ڕێگەی زیاد كردنی ئاشکراوە بەشێوەی ئاسن.

تایبەتمەندییەكانی زیادكردنەكە بەم شێوەیە دەبێت:
زیادكردنەكە لە بەرواری (17/1/2019) كاتژمێر (9:30) خولەكی سەر لە بەیانی لە گۆڕەپانی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

 له‌كۆتادا هاتووچۆی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، هەر كەسێك ئارەزووی بەشداربوونی هەبێت لە زیادكردنەكەدا دەبێت بڕی (%10)ی نرخی خەمڵێنراو وەك بارمتە بەچەكی پەسەندكراو بدات بە لیژنەكە، هاوكات گشت خەرجییەكانی بڵاوكردنەوەی زیادكردنی ئاشكرا دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.