رووسیا كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كاره‌كته‌ره‌كانی پێشبڕكێی پڕچه‌ككردن له جیهاندا، له 2018دا هه‌م نه‌وه‌ی نوێی چه‌كه‌كانی ناساند، هه‌میش به ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین مانۆڕی سه‌ربازیی له مێژوودا هێزی خۆی خسته‌ڕوو.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونه‌كانی ئه‌و چه‌كانه‌ی له سووریا به‌كاری هێنان، رووسیا ئه‌مساڵ ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی “به‌رنامه‌ی پڕچه‌ككردنی ده‌وڵه‌ت” كه تا 2027 درێژه‌ی ده‌بێت.
ئه‌و به‌رنامه‌یه كه پێشبینی ده‌كرێت بڕی 20 تریلیۆن روبڵ (نزیكه‌ی 307 ملیار دۆلار)ی بۆ خه‌رج بكرێت بۆ نوێكردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كانی سوپا و پرۆژه‌كانی ژێرخانی نوێ له مانگی كانوونی دووه‌مدا په‌سه‌ند كرا.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به راگه‌یاندنی به‌رزكردنه‌وه‌ی مه‌ودای چه‌كه‌كانی ئێستایان و تاقیكردنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی چه‌كه‌كانیان كه توانای پێكانی هه‌موو خاڵێكیان هه‌یه له جیهاندا، سه‌ره‌داوی قۆناغی داهاتوو له ته‌كنه‌لۆجیای چه‌كی رووسیی خسته‌ڕوو.
هه‌رچه‌نده رووسیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه سووریای وه‌ك فره‌ڕوو به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵام بوونی هێزه چه‌كداره‌كانی له كه‌ناراوه‌كان و خاكی سووریادا و پێكانی ئامانجه‌كانی له سووریا له ده‌ریای قه‌زوینه‌وه به مووشه‌كی پێشكه‌وتووی مه‌ودا هەزار و 500 كیلۆمه‌تر یه‌كێك بوو له‌و كاریگه‌ریانه‌ی بانگه‌شه‌كه‌ی حكوومه‌تی مۆسكۆی لاوازكرد. رووسه‌كان له سووریا فرۆكه‌ی جه‌نگی جۆری Su-57 نه‌وه‌ی پێنجه‌میان تاقیكرده‌وه و چه‌كه نوێیەكانی كه جۆری زۆر جیاوازبوون له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سووریادا به‌كارهێنا.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه له‌نێو ئه‌و چه‌كانه‌ی رووسه‌كان ئه‌مساڵ تاقیانكرده‌وه S-500 هه‌بوو كه به دوورهاوێژترین سیستمی به‌رگری ئاسمانی جیهانی ناوزه‌ندكراوه و له دووری 480 كیلۆمه‌تره‌وه ئامانجه‌كه‌ی پێكاوه.