پارێزگارى سلێمانى ئاشكراى ده‌كات، ئیداره‌ى پارێزگاكه پلانى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نرخى به‌نزین زیاتر داببه‌زێنێت، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، توانراوه كۆنتڕۆڵى نرخى به‌نزین بكرێت.
“هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر” پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق پلانیان هه‌یه بۆ دابه‌زاندنى زیاترى نرخى سوته‌مه‌نى له پارێزگاى سلێمانى، به جۆرێك نرخى لیترێك به‌نزین بكرێته 450 دینار و نرخى لیترێك گازوایلیش بۆ 425 دینار داببه‌زێنرێت.
“هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر” ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئیداره‌ى پارێزگاى سلێمانى به هاوكارى له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت و بازرگانانى بوارى سوته‌مه‌نى توانیویانه كۆنتڕۆڵى نرخى به‌نزین بكه‌ن و رێگه بگرن له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخه‌كه.