لە راگەیاندراوێکدا ئه‌ولیا عه‌لی به‌یگی، سكرتێری گشتیی خانه‌ی كرێكارانی پارێزگای كرماشانی ئێران ئاماژەی بەوەدا، ئەو مووچەیەی کە مانگانە کرێکارانی ئێران وەریدەگرن، بەشی زیاتر لە زیاتر لە ١٠ رۆژی خێزانێکی چوار کەسی ناکات.
هاوکات به‌یگی، هۆكاری كێشه‌ی بژێویی كرێكارانی ئێرانی بۆ به‌رزونزمیی نرخی دراو و گرانبوونی ژیان گەراندەوە و وتی، “كرێكارانی ئێران كێشه‌ی بژێوییان هه‌یه. ئه‌و مووچه‌ی كرێكاران وه‌ریده‌گرن، به‌شی ١٠ رۆژ ده‌كات”.
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه، کە له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ئه‌و مووچه‌یه به‌شی ١٠ رۆژی خێزانێكی چوار كه‌سی ناكات و ئیدی خێزانه‌كان توانای كڕینی گۆشتی سووریا‌ن نییه.
لە لایێکی دیکەوە به‌یگی ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی له شاره بچووكه‌كاندا زیاتره له‌چاو شاره گه‌وره‌كاندا و به‌و هۆیه‌وه باری گوزه‌رانی كرێكاران له شاره بچووكه‌كان زۆر سه‌ختتره.
به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌نی ئێران، نزمترین مووچه له ئێران له ٤٥٠ دۆلاره‌وه بۆ ٣٢٠ دۆلار دابه‌زیوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ساڵی نوێ‌دا به‌رزبێته‌وه مووچەکابیان بەرزبێتەوە.