هەرچەندە بەپێی دەستووری عێراق بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بە %17 دیاری کراوە، بەڵام بەغدا بۆ گوشارخستنە سەر ههرێم، لە ساڵی 2014ـەوە مافە داراییەکانی گەل و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بە تەواوی نەداوە.
یەكەم/
14%ی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ھەرێمی كوردستان لەسەر بنەمای داتاكانی وەزارەتی پلاندانانی حكوومەتی عێراق تەرخان دەکرێت.
دووەم/
17%ـەی بودجەی عێراق دەدرێتە هەرێمی کوردستان، بەو مەرجەی هەولێر هەموو نەوتی خۆی رادەستی بەغدا بكات.
سێیەم/
12.67%ـهی بودجەی عێراق دەدرێتە هەرێمی کوردستان، لهگهڵ ناردنی 317 ملیار دیناری مانگانە بۆ مووچهی فهرمانبهران و کوردستانیش لە فرۆشتنی نەوتی خۆی ئازاد بێت.