سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له‌ریزی پێشه‌وه‌ی سەرۆکەکانە کە زۆرترین خه‌رجییه‌كانی خه‌زێنه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامداوه له‌ساڵی رابردوو.
ده‌زگای ” توێژینه‌وه‌ی كۆنگرێس”ی ئه‌مه‌ریكا له‌راپۆرتێكیدا كه لە میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاویكردوەته‌وه، ده‌ریخستووه كه هه‌ر چوار سه‌رۆكه پێشووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه تاوه‌كو ئێستا زیندوون، خه‌رجییه‌كانیان له‌رێگه‌ی خه‌زێنه‌ی فیدراڵیه‌وه گه‌یشتوەته ٣.٧ ملیۆن دۆلار ئه‌مه‌ریكی.
مووچەی ساڵانه‌ی خانه‌نیشنی سه‌رۆك ٢٠٠ هه‌زار دۆلاره
ئه‌و سه‌رۆكانه‌ش بریتی بوونه له جێمی كارته‌ر، سه‌رۆكی سی و نۆیه‌مین و جۆرج بوشی باوك، سه‌رۆكی چل و یه‌كه‌مین و بێل كلێنتن، چل‌و دووه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته و دوای ئه‌وانیش چل و سێیه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆرج ده‌بلیو بوشی كوڕ.
راپۆرته‌كه باسی لهوهكردووە كهبوشی كوڕ به‌پله یه‌كه‌می خه‌رجییه‌كانی خه‌زێنه دێت كهلەساڵی ٢٠١٢ بڕی ١.٣ ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه و له‌دوای ئه‌ویش كلێنتۆن دێت به‌خه‌رجكردنی ملیۆنێك دۆلار.
بوشی كوڕلە ساڵی ٢٠١٢ بڕی ١.٣ ملیۆن دۆلاری خه‌رجكردووه
بەپێی راپۆرتەکە،
ئه‌و سه‌رۆكانه‌ی ئه‌مه‌ریكا کە لەژیاندا نه‌ماون. مووچه‌ی ساڵانه‌ی ژنه‌كانیان ده‌گاته بیست هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌پێی یاسای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ماف به‌سه‌رۆكی پێشوو ده‌دات، مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ی خانه‌نیشنی به‌بڕی ٢٠٠ هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت، له‌گه‌ڵ نه‌وه‌دو شه‌ش هه‌زار دۆلار وه‌ك مووچه بۆ چه‌ند كارمه‌ندێكی خۆی، له‌گه‌ڵ به‌كرێگرتنی نووسینگه‌یه‌ك به‌ئاره‌زووی خۆی، هه‌ندێك له‌خه‌رجییه‌كانی گهشتو سه‌ردانه‌كانیشی بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
هه‌ندێك له‌سه‌رۆكه پێشووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جگه له‌و پارانه‌ی له‌خه‌زێنه‌ی فیدراڵیه‌وه بۆیان خه‌رجده‌كرێت، پاره له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی ووتار، چاپكردنی كتێبی یادداشتهكانیان وه‌رده‌گرن، هه‌ندێكیانیش ناوه‌ندی توێژینه‌وه و ئه‌كادیمییان هه‌یه.