فه‌رمانگه‌ى گومركه‌كانى ئێران ئه‌مڕۆ قه‌باره‌ى هه‌نارده‌كانى بۆ عێراق وچه‌ند وڵاتێكى تر ئاشكرا كرد و راى گه‌یاند، له‌ماوه‌ى نۆ مانگى رابردوودا به به‌هاى 33 ملیار و 358 ملیۆن دۆلار كاڵاى هه‌نارده‌ى ئه‌م وڵاتانه كردووه، كه عێراق له كڕینى كاڵاكانى ئێران له ریزبه‌ندى یه‌كه‌م دێت.
ئه‌مڕۆ له راگه‌یانراوێكى فه‌رمى فه‌رمانگه‌ى گومركه‌كانى ئێران ئامارى هه‌نارده‌كانى بۆ عێراق ئاشكراكردووه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌ناردانه نه‌وت ناگرێته‌وه و جیا له‌مه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌م ئاماره ته‌نیا بۆ نۆ مانگ كراوه، كه له 20ى ئادارى رابردووه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
له ئاماره‌كانى گومركى ئێران هاتووه، ئێران له‌م نۆ مانگه‌دا به قه‌باره‌ى 86 ملیۆن و 940 تۆن كه‌لوپه‌لى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كردووه، به‌هاى كۆى هه‌نارده‌كانیش ده‌كاته 33 ملیار و 358 ملیۆن دۆلار.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى فه‌رمانگه‌ى گومركى ئێران ده‌ركه‌تووه، عێراق له هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌لى له ریزبه‌ندى یه‌كه‌م دێت به به‌هاى شه‌ش ملیار و 928 ملیۆن دۆلار كه‌لوپه‌لى ئێرانى هاورده كردووه، چین له‌پله‌ى دووه‌م دێت به به‌هاى شه‌ش ملیار و 749 ملیۆن دۆلار هاورده‌ى كه‌لوپه‌لى ئێرانى كردووه، له‌پله‌ى سێیه‌مش ئیماراته كه به‌هاى هاورده‌كه‌ى پێنج ملیار و 134 ملیۆن دۆلاره”.
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌دا دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه قه‌باره‌كه‌ى به رێژه‌ى %13.27 و به‌هاكه‌ى له %15.9 دابه‌زیوه به به‌راورد به ساڵى رابردوو.