سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكی 12 مانگی رابردووی راگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌كان به به‌راوورد به ساڵی رابردوو له ساڵی 2018 دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیانیان كردوه‌و پرۆژه‌ی زیاتر خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی سلێمانی ئاماری كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2018 ی راگه‌یاند، به‌پێی ئاماره‌كان له‌ئێستادا 28 پرۆژه‌ی گه‌وره‌و چه‌ندین پرۆژه‌ی دیكه‌ی پچوك له‌بواری جێبه‌جێكردندان و كه بودجه‌كه‌ی برتییه له 51 ملیار دینار،هه‌روه‌ها به‌بڕی 60 ملیاری دینار پرۆژه له‌سنووری شاره‌وانی پارێزگای سلێمانی راوه‌ستاون.
به‌پێی ئاماره‌كانی شاره‌وانی، ساڵی پار ته‌نها 2 ملیار دینار بۆ شاره‌وانییه‌كه‌یان خه‌رجكراوه، به‌ڵام له‌ئه‌مساڵدا بڕی 8 ملیار دینار بۆ پرۆژه‌كان خه‌ورجكراوه كه به‌راوورد به ساڵی رابردوو 4 هێنده‌یه.
ئه‌وه‌شخرایه‌ڕوو، سنووری شاره‌وانیه‌كانی پارێزگای سلێمانی كراون به سێ زۆنگه‌وه به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك، كه بریتین له زۆنگی شاره‌زوور و چه‌مچه‌مال و شارباژێڕ، كه ساڵانه بڕێكی زۆر خۆڵ و خاشاك له‌و زۆنگانه كۆده‌كرێته‌وه‌و ژێرخاك ده‌خرێن، به‌ڵام له‌ئێستادا زه‌وی بۆ كۆمپانیایه‌ك دابین كراوه له زۆنگی چه‌مچه‌ماڵ كه كارگه‌یه‌كی ریساكلین-ی له‌سه‌ر دروستبكرێت و ببێته یه‌كه‌م كارگه كه خزمه‌ت به ژینگه ده‌كات له‌م سنووره.
له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردوو له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانیه‌وه 15 هه‌زار و 520 نه‌مام دابه‌شكراون، ئه‌وه‌ش له‌پێناو سه‌وزكردنی زیاتری پارێزگاكه‌مان.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی زه‌وی-ش له‌سنووری پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، له 12 مانگی رابردوودا 174 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر پیشه‌واندا دابه‌شكرداوه، هه‌وه‌رها 107 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر دابه‌شكراونن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 4 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر وارسی شه‌هیدان و 25 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر چین و توێژه جیاجیاكاندا دابه‌شكراوه.