سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین، شی جین پینگ ئه‌نجامدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێككه‌وتنیان له‌باره‌ی قه‌یرانی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێشچوونی باشی به‌خۆوه بینیوه.
له لێدوانێکیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، تره‌مپ رایگه‌یاند “ئێستا په‌یوه‌ندیییه‌كی ته‌له‌فۆنی زۆر باشم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی چین ئه‌نجامدا. رێككه‌وتنه‌كه زۆر باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ئه‌گه‌ر بكرێت زۆر گشتگیره، هه‌موو بابه‌ته‌كان، بواره‌كان و خاڵه ناكۆكییه‌كان ده‌گرێته‌وه. به‌ره‌وپێشچوونی زۆر به‌دیهاتووه”.
تره‌مپ و سه‌رۆكی چین له چوارچێوه‌ی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی جی20 كه له بۆینس ئایرس به‌ڕێوه‌چوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و تیایدا رێككه‌وتن له‌سه‌ر “ئاگربه‌ستێك” بۆ ماوه‌ی 90 رۆژ كه به‌ر به پێناسه‌كانی نوێی باجی بازرگانی ده‌گرێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا درێژه‌ی هه‌یه.
ئاگربه‌سته‌كه كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی واشنتۆن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی چین له‌سه‌دا 10ه‌وه بۆ له‌سه‌دا 25 كه 200 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه و له یەکی كانوونی دووه‌مه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت هه‌ڵده‌په‌سێرێت، بووه‌ته هۆی رێگرتن له دانانی گومرکی نوێ له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا له‌سه‌ر یه‌كتری.