لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیاری تێپەڕاندووە.
محەمەد دەراجی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: قەرزەکانی سەر عێراق 126 ملیارد دۆلاری تێپەڕاندووە و ئەوەش جێگەی مەترسییە.
ھاوکات بانکی ناوەندیی عێراق لەرێگەی قەواڵەکان و بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار پشتیوانی لێدەکات، دەراجی ئاشکرای کردووە، ھەموارکردنەوەی بودجە لە ئاستی پێویستدا نییە و حکومەت تا ئێستا حساباتی کۆتایی ئاراستەی پەرلەمان نەکردووە و ئەوەش کەوتووەتە ئەستۆی حکومەتی نوێی عێراقەوە، بەرای ئەو پەرلەمانتارە ئەو پرۆژە بودجەیەی ئێستا ھەیە دوورە لە پلان و بەرنامەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی.