گوگڵ به‌نیازه بڕی نزیكه‌ی 15 ملیۆن دۆلار وه‌ك پاداشت بداته چوار به‌ڕێوه‌به‌ری خۆی، کە ساڵی 2012 له په‌ره‌پێدانی گرووپه‌كه‌یان رۆڵی کارایان هەبووە.
كۆمپانیای ئینته‌رنێتی گوگڵ، كه یه‌كێكه له‌كۆمپانیا زلهێزه‌كانی تۆڕی گه‌ڕانی ئه‌لیكترۆنی، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی2012 قه‌باره‌ی 50 ملیار دۆلاری له‌بواری بازرگانی تێپه‌ڕاند و رێژه‌ی قازانجیشی گه‌یشته 10%، به‌بڕی 10 ملیار‌و 74 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گرووپه‌كه به‌بڕی 6 ملیۆن دۆلار، به‌ڕێوه‌به‌ری یاسایی به نزیكه‌ی 3.5 ملیۆن دۆلار و به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی گوگڵ نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار خەڵات دەکرێن، دوایین كه‌سیش جێگری سه‌رۆكی ئه‌و كۆمپانیایه کە ئه‌و به‌خشینه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
كۆمپانیای گوگڵ له‌بواری ئینته‌رنێت و سیسته‌می گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا، له‌سه‌ر ئاستی جیهانی پله‌ی یه‌كه‌می تۆماركردوه و ساڵانه‌ش نوێگه‌ری به‌سیسته‌می كاركردنی خۆیدا دێنێت.