به‌هۆی‌ بارینی‌ به‌فره‌وه‌ رێگای‌ سلێمانی‌_پێنجوێن داخرا



به‌هۆی‌ بارینی‌ به‌فره‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ (هه‌ینی‌) رێگای‌ سلێمانی‌_ پێنجوێن داخرا.

قایمقامی‌ پێنجوێن رایگه‌یاند: تیمه‌كانی‌ شاره‌وانی‌ سه‌رقاڵی‌ پاككردنه‌وه‌ی‌ رێگای‌ سلێمانی‌_ پێنجوێنن.

له‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێوه‌ شه‌پۆلێكی‌ به‌فر و باران روی‌ له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كردوه‌ و پله‌كانی‌ گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو دابه‌زیون.