چەپکێک گوڵی پیرۆزبایی‌ بۆ کەناڵی كوردسات


بەبۆنەی داگیرساندنی مۆمی (19) ساڵەی تەمەنییەوە، چەپكە گوڵی پیرۆزبایی‌و سەركەوتنی بەردەوام پێشكەش بە سەرپەرشتیارو بەڕێوەبەران و سەرجەم رۆژنامەنوسان‌و كارمەندانی كەناڵی كوردسات دەكەین.

ژوورەکەمان داگیرساندنی نۆزدەیەمین مۆمی تەمەنی كوردسات پیرۆز دەكات و هیواخوازین، مۆمی نوێی تەمەن، بەردەوامی سەركەوتنەكانی كوردسات بێ‌، لەنێو دنیای ڕاگەیاندنی جیھان و بەتایبەت كوردستاندا.

بەدرێژایی نۆزدە ساڵی رابردوو، کەناڵەکەتان ھاوکاری ژوورەکەمانبوو بۆ بڵاوکردنەوە و ڕوماڵکردنی سەرجەم کار و چالاکیەکانمان، ھەربۆیە جارێکیتر بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی و کارمەندانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی چەپکەگوڵی پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی