دیداری بازرگانی لەنێوان خاوەنکارانی سلێمانی و کرماشان بەرێوچوو کە تیادا بازرگانانی هەردوولا لەنزیکەوە چاویان بە یەکتر کەوت و بە کارەکانی یەکتری ئاشانابوون.
یاسین رەحیم، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی و سەرۆکی شاندەکە رایگەیاند ”سەردانەکەمان لەسەر داوایی ژووری بازرگانی کرماشان بوو کە داوایان کرد شاندێک لە بازرگانانی سلێمانی لەسەرجەم سێکتەرەکان بێت بۆ کرماشان بۆ ئەوەی بتوانین کار بەرنامەی هاوبەش جێبەجێ بکەین”.
ئاماژەی بەوەش کرد بریارە بازرگانانو خاوەنکارانی کرماشان لەچەند مانگی داهاتوودا سەردانی سلێمانی بکەن و پێشەنگایەکی هاوبەش بکەینەوە، ژمارەیەک سەرمایەداری ئێرانی تیدا بەشدار دەبێت پێکەوە کاری هاوبەش دەکەین”.
یاسین رەحیم وتیشی ”سپاسی بازرگانان و پیشەسازان و وەبەرهێنەرانی کرماشان دەکەین کە زۆر بە گەرمی پێشوازیان لێ کردین، زۆر سپاسی ژووری بازرگانیو پیشەسازی کرماشان و بەتایبەتی ئاغای کاشفی دەکەم کە زۆر لەگەڵمان ماندوو بون هیوادارم بە هەموو لایەک بتوانین پەیوەندییە بازرگانیان فروانتر و بەهێزتر بکەین”.
لای خۆشیەوە سەرۆکی ژووری بازرگانی کرماشان رایگەیاند ”ژووری بازرگانیو پیشەسازی سلێمانی یەکێکە لە بەهێزترین ژوورەکانی عێراقە و لە مێژەوە پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە، داوامان کرد بێنە ئێرە بۆ هەماهەنگی و کاری زیاتر بکەین و سەرجەم کێشەو گرفتەکانی بەردەم گەشەی بازرگانی چارەسەر بکەین.