به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كانی سلێمانی هۆكاری گرانبوونی به‌نزینی بازرگانی له به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كان ده‌خاته‌ڕوو و راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و به‌نزینه‌ی له لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه بۆیان دێت نیوه‌ی پێداویستیه‌كانی ئه‌وان پڕ ده‌كاته‌وه.
جه‌مال عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی بهرههمهنهوتییهكانی سلێمانی به (خه‌ندان) ی راگه‌یاندوە: ئه‌و به‌نزینه‌ی له لایه‌ن پاڵاوگه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه پێیان ده‌گات نیوه‌ی پێداویستییه‌كانی ئه‌وان پڕ ده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی سلێمانی رۆژانه پێویستی به دوو ملیۆن و نیو لیتر به‌نزین هه‌یه، به‌ڵام یه‌ك ملیۆن و 230 هه‌زار لیتری پێده‌گات.
راشیگه‌یاند: ماوه‌ی 10 رۆژ ده‌بێت ئه‌و به‌نزینه‌ی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان ده‌هات و بڕی 100 هه‌زار لیتر بوو، ئێستا بۆیان نایات، ئه‌مه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌نزینی بازرگانی و وه‌رزی گه‌شتوگوزار و زۆربوونی ئۆتۆمبێل ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: ئه‌و بڕه به‌نزینه‌ی ئێستا پێیان ده‌گات له‌سه‌ر بنه‌مای رێژه‌ی دانیشتوانی سلێمانی چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر دانراوه، به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی ئۆتۆمبێل زیادی كردوه‌و پێداویستی هاوڵاتیانیش بۆ به‌نزین له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
جه‌مال عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆر به‌نزینی بازرگانی نه‌یه‌ته هه‌رێمی كوردستانه‌وه و هه‌وڵی جدی نه‌درێت بۆ ئه‌و بابه‌ته، پێشبینی گرانبوونی زیاتری به‌نزینی بازرگانی ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه چاره‌سه‌كردنی ئه‌و پرسه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نییه، چونكه به‌نزینی حكومی كه ئه‌وان دابه‌شی ده‌كه‌ن نرخه‌كه‌ی جێگیره‌و بۆ هه‌ر لیترێك 500 دیناره.