له‌سه‌ر كاره‌كه‌ت ئه‌م هه‌ڵانه‌ مه‌كه‌

زۆربه‌ى كات كه‌سێك كه‌ ده‌چێته‌ شوێنێكى كارى تازه‌وه‌، هه‌ندێك هه‌ڵه‌ى ساده‌ هه‌یه‌ ده‌یكات به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌موو شوێنێك یاساى تایبه‌ت به‌خۆیى هه‌یه‌ یا كه‌سه‌كه‌ له‌ كاركردن له‌ كه‌رتى تایبه‌ت تازه‌یه‌ و یه‌كه‌م ئه‌زموونیه‌تى، بۆیه‌ به‌ وردى سه‌رنج له‌و هه‌ڵانه‌ بده‌ كه‌ ده‌بنه‌ هۆى بێزاركردنى ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت.

1. كاتێك ده‌چیته‌ سه‌ر كارێكی نوێ له‌ كاتی خۆیدا ئاماده‌به‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان و هیچ بیانوویه‌ك بۆ دوا كه‌وتن دامه‌نێ، چونكه‌ كۆبوونه‌وه‌ى كارگێڕى گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى گشتى شوێنه‌كه‌وه‌ ڕێك ده‌خرێت.

2. كاتێك بیرۆكه‌یه‌كى تازه‌ت هه‌یه‌ بۆ شوێنى كاره‌كه‌ت و ده‌ته‌وێت باسی بكه‌یت كاتی گونجاوى بۆ بدۆزه‌ره‌وه‌ بۆ ئاشكراى كردنى بیرۆكه‌كه‌.

3. كاتێك قسه‌ ده‌كه‌یت یا نامه‌ بۆ هاوكاره‌كانت ده‌نووسیت ئه‌وه‌ به‌ وردی بنووسه‌ 
 و به‌ڕه‌وانى و زمانێكى پاراو قسه‌كانت بكه‌ و دووربه‌ له‌ وشه‌ى بازاڕى و گشتى، چونكه‌ نووسینی هه‌ڵه‌ و گوته‌ى ناشایسته‌ له‌ بایه‌خ و نرخی تۆ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

4. هه‌ركاتێك ده‌چیته‌ سه‌ركار سڵاو له‌ هه‌مووان بكه‌ و هیواى ته‌ندروستى باش بۆ هه‌مووان بخوازه‌.

5. ئه‌گه‌ر تۆ ژنیت، ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ هیچ شیاو نیه‌ له‌ شوێنی كاركردنه‌كه‌ت ماكیاژ بكه‌یت، ئه‌گه‌ر پیاویشى بیر له‌ جل گۆڕین و شتنى قژت مه‌كه‌ره‌وه‌.

6. هه‌مووكات ئه‌وه‌ت بیر بێت كه‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆ لێی دانیشتوویت شوێنی كاره‌ نه‌ك ماڵه‌وه‌، بۆیه‌ هه‌موو سیقه‌یه‌ك به‌ هاوڕێه‌كانت مه‌ده‌، چونكه‌ هه‌ركه‌سێكیان له‌ ژینگه‌یه‌كى جیاوازى كۆمه‌ڵایه‌تى هاتوون.