سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراق ئاشکرایکرد ئەمەریکا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە، عێراقی لەسزاکانی سەر ئێران بهخشیوە.
سەرچاوەیەك لەحكومەتی عێراق دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا ئەو ماوەیەی بۆ عێراقی دیاری كردبوو بۆ پابەندبوون بەسزاكانی سەر ئێران، بۆ 90 رۆژی تری درێژ كردووەتەوە، تا ئێستا عێراق هیچ ئامادەسازییەكی نەكردوە بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوە بۆ كارەباو گازی ئێرانی.
عێراق رۆژانە 28 ملیۆن مەتر سێجا گاز و یەک هەزار و 300 مێگاوات کارەبا لە ئێران دەکڕێت، بەمەش لە ئەگەری پچڕانی تەواوی پەیوەندییەکان، عێراق دووچاری کەمی کارەبا و وزە دەبێتەوە.
لە ئایاری ئەمساڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران کشایەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ئێرانی دا.