نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی باڵای بازرگانانی هندستان کرد


ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌شاندێكی باڵای پیشه‌سازی‌و وه‌به‌رهێنان‌و ته‌ندروستیی هندستان كرد كه‌ پرادیپ سینگ باڵیۆزی هندستان له‌عێراق و چاندرامۆول كێرن كونسولی هندستان له‌هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ریان بوون.

ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان‌و شاندی باڵای بازرگانانی هندستان کۆبونەوە.

مەڵپەڕەکە دەڵێت “له‌دیدارێكدا شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌ دا كه‌ ده‌رفه‌تێكی باشی وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ و ده‌خوازن له‌گه‌ڵ بازرگان و بزنسمانانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیی پته‌و دروست بكه‌ن و له‌ بواره‌ جیا‌كاندا سه‌رمایه‌گوزاری له‌ هه‌رێم بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هندستان و هه‌رێمی كوردستانیش له‌ هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت”.

دەشڵێت ‘سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئێستا ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا و هاووڵاتیانی هندستان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێكوپێكی كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌ داهاتووشدا هه‌ر كۆمپانیایه‌كی هندستان بخوازێت له‌ هه‌رێمی كوردستان كار بكات حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازییان لێده‌كات و كارئاسانییان پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بیته‌ مایه‌ی باشتركردن و پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان، له‌مباره‌یه‌شه‌وه‌ سوپاسی به‌ڕێزان باڵیۆزی هندستان له‌ عێراق و كونسوڵی هندستانی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد”.