گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیان پێكردەوە

 
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێتـ لەدوای ئەوەی بەهۆی تەمومژ گەشتەكان بۆ ماویەك ڕاگیران، لەئێستادا گەشتەكات دەستیان پێكردوەتەوە.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕایگەیاند: ئەو تەمو مژەی ئاسمانی سلێمانی گرتبووە كە بووە هۆكاری ڕاگرتنی گەشتەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی لە ئێستادا ئاسایی بۆتەوە و گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەپێ ی خشتەی گەشتەكان دەستی پێكردەوە.

جێگای ئاماژەبۆكردنە بەهۆی بەردەوامی ئەو تەمومژەی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە كە بووە‌ هۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین ئێوارەی دوێنێ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیرا.