ئێران،ساڵانە بڕی 8 ملیار دۆلار كاڵاو شمەك هەناردەی عێراق دەكات

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان له‌ كۆمپانیای‌ (سایپا)ی‌ ئێرانی‌ بۆ پیشه‌سازی‌ ئۆتۆمبێل رایگه‌یاند: له‌ساڵی‌ دارایی‌ رابردووی‌ وڵاته‌كه‌ی‌، كۆمپانیاكه‌یان (31) هه‌زار ئۆتۆمبێلی‌ هه‌نارده‌ی‌ عیراق كردووه‌.
وتیشی‌: كۆمپانیاكه‌یان ئه‌و ژماره‌ ئۆتۆمبێله‌ی‌ له‌رێگه‌ی‌ مه‌رزی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ مه‌هران هه‌نارده‌ی‌ عیراق كردووه‌، به‌مه‌ش له‌فرۆشتنی‌ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ له‌ بازاڕه‌كانی‌ عیراقدا نزیكه‌ی‌ (170) ملیۆن دۆلاری‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ ئێران ده‌ستبه‌ر كرد.
كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ تێپه‌ڕاندنی‌ كاریگه‌ری‌‌و لێكه‌وته‌كانی‌ سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و دابینكردنی‌ دراوه‌ گرانبه‌هاكان، عیراقی‌ كرد‌ووه‌ته‌ بازاڕێكی‌ سه‌ره‌كی‌ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی‌ كاڵاكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌،به‌شێوه‌یه‌ك ساڵانه‌ به‌بڕی‌ زیاتر له‌ (8) ملیار دۆلار كاڵا‌وشمه‌ك هه‌نارده‌ی‌ عیراق ده‌كات.