ئوردن و عێراق ئاسانکاریی لە پێدانی ڤیزا دەکەن

جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری سەردانی ئوردن دەکات و تاوتوێی ئاسانکاریکردن لە پێدانی ڤیزا، دەکات.

فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی عێراق، لەگەڵ رەجائی معشەر، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئوردن کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەک فواد حوسێن رایگەیاندووە، تاوتوێی پێنج تەوەری پەیوەندیدار بە عێراق و ئوردن کراوە، کە بریتین لە؛

– پتەوکردنی هەماهەنگیی بەغدا و عەممان بەتایبەت لە بواری گواستنەوەی ئاسمانی.

– پەلەکردن لە کردنەوەی دەروازەی زەمینی لەنێوان هەردوو وڵات.

– پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنانی هەردوو وڵات.

– ئاسانکاریکردن لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەردوو وڵات.