ئیسحاق جیھانگری جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند ، سەرباری سزا ئابورییەکانی ئەمریکا ، تاران توانیویەتی لەسەر پێی خۆی بوەستێت.
جیھانگری رایگەیاندووە، بەھۆی سزاکانی ئەمریکا و کشانەوەی واشنتۆن لە رێککەوتە ئەتۆمییەکە ، لەماوەی ئابوری ئێران روبەروی ناسەقامگیری بۆتەوە بەڵام حکومەت ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ سەقامگیرکردنی ئابورییەکەی ئەنجامی دەدات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە جگەلەوەی ئێران روبەروی جەنگێکی سەربازی نەبۆتەوە ، بەڵام ئەمریکا جەنگی ئابوری دژی ئێران راگەیاندوە و لەگەڵ ئەوەشدا تاران تائێستا لەسەر پێی خۆی وەستاوە ، حکومەتیش پلانی ھەیە گۆڕانکاری لە بودجەدا بکات بەو ئامانجەی لەگەڵ رەوشی ئێستا و کاریگەری سزاکاندا بگونجێت.