فڕۆكەخانەی عەربەت پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە


 فڕۆكەخانەی عەربەت بۆ خزمەتكردنی كەرتی كشتوكاڵ لەسەر ئاستی عیراق پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە‌و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش داوا دەكات، بودجەیەكی تایبەتیان بۆ دابین بكرێت تاوەكو بتوانن خزمەتی زیاتر بكەن.

فڕۆكەخانەی عەربەت كە حەوتەمین فڕۆكەخانەیە لە هەرێمی كوردستان‌و عیراق، لەبواری خزمەتكردن بە كەرتی كشتوكاڵ كار دەكات‌و لەماوەی ڕابردوودا توانیویەتی سودێكی باش بە جووتیاران‌و كەرتی كشتوكاڵ بگەیەنێت، هەروەها توانیویەتی پلەی یەكەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان‌و عیراق بەدەست بهێنێت.

هاوكات نەورۆز عەبدولقادر بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی عەربەت ڕایگەیاند، هیچ بودجەیەكی تایبەتمان نیە‌و داواكارین بودجەیەكمان بۆ دابین بكەن تاوەكو بتوانین خزمەتی زیاتر پێشكەشی جووتیاران بكەین.
 
نەورۆز عەبدولقادر وتیشی سه‌ربه‌رزی و شانازییه‌ بۆ سلێمانی که‌ خاوه‌نی دوو فرۆکه‌خانه‌یه‌ و هه‌ردووکیان خزمه‌ت ده‌که‌ن، زۆر سپاستی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌که‌ین که‌ هاوکارمان بوون ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ به‌ده‌ست بهێنین”.