ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانپێشوازییان كرد لە ستێف بلۆك وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا.
لە كۆبوونەوەیەكیشدا ستێف بلۆك پشتیوانی وڵاتەكەیانی دەربڕی بۆ هاوكاریكردنی چاكسازییەكانمان، بە تایبەت لە بووژاندنەوەی كەرتی كشتوكاڵ و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و پەیوەندییە بازرگانییەكانی نێوان هۆڵەندا و كوردستان.
دواتر وهزیری دهرهوهی هۆڵهندا لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان كۆبوهوهو دوای كۆبونهوهكه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ستیڤ بلۆك وهزیری دهرهوهی هۆڵهندا رایگهیاند: بەڕاستی پەیوەندییەکی زۆر پتەو لەنێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە، دەتوانین بڵێن هۆڵەندا یەکەم وڵاتی ئەوروپا بوو، کە ئاوارە کوردەکانی وەرگرتووە، ئێستا نزیکەی سێ هەزار پەنابەری کورد لە هۆڵەندا هەن”.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا وتی: “چاوەڕێی ئەوەین لە داهاتوودا پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عيراق بەهێزتر بکەین، لە بوارەکانی سەقامگیری و کۆچبەران و ئابووری، هاوکات لە داهاتوودا پەیوەندییە بازرگانییەکانمان بەهێز بکەین”.
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا هەروەها رایگەیاند: “ئێمە پشتیوانی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز لەنێو عێراقێکی بەهێزدا دەکەین، لەو کۆبوونەوەیەش زیاتر گفتوگۆمان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکان کردووە”.
هاوكات نێچیرڤان بارزانی سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستانیش له كۆنگرهكهدا سهبارهت به كۆبونهوهكهیان رایگهیاند: باسمان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد، کە چاوەڕوان دەکرێت لە کابینەی تازەی حکومەتدا پەیوەندییەکان زیاتر بەرەو پێشەوە بچن، هاوکات باسمان لە پرۆسەی سیاسی عيراق و پێکهاتنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، جەخت لە بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان کرایە، تاوەکو لە گشت بوارەکاندا هاوئاهەنگی زیاتر بێت، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و خوێندن”.