ده‌نگۆی گۆڕانكاری له‌ به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌


ئەمڕۆ 18ی کانونی یەکەمی 2018 به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌ڕه‌سمی هیچ گۆڕانكارییه‌كمان له‌ به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییاندا بۆ نه‌هاتووه‌.

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی به‌ ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگه‌یاند، ده‌نگۆی گۆڕانكاری له‌ به‌شه‌خۆراكی هاووڵاتییان له‌خۆراكه‌وه‌ بۆ پاره‌  ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

وتیشی “تائێستا هیچ نووسراوێكی ره‌سمیمان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی 50 هه‌زار دیناری عیراقی بۆ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌شه‌خۆراكه‌كه‌یدا پێنه‌گه‌یشتووه‌ و ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌”.