دوای گه‌یشتنی رێنمایییه‌كانی بوجه بۆ وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پێدانی قه‌رزی پرۆژه‌ی بچوك ده‌ستپێده‌كاته‌وه كه بڕه‌كه‌ی له یه‌ك ملیۆن تا 15 ملیۆن دینار ده‌بێت، به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاریش تاكو ئێستا زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س له‌و قه‌رزه سودمه‌ندبوون.
عه‌باس ئه‌كره‌م، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به (خه‌ندان)ی راگه‌یاندوە: بۆ ئه‌مساڵیش بودجه بۆ پێدانی پرۆژه‌ی بچوك ته‌رخانكراوه و هه‌ركاتێك رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی ئه‌مساڵ بگاته ده‌ست وه‌زاره‌ت ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخانكراوه خه‌رج ده‌كرێت .
عه‌باس ئه‌كره‌م وتیشی : بۆ ئه‌وانه‌شی له ساڵی رابردوو مامه‌ڵه‌یان پێشكه‌شكردووه، لیژنه تایبه‌ته‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له كه‌شفكردنی پرۆژه‌كانیان، بۆ ئه‌وانیش دوای ره‌زامه‌ندی پاره‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی: به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كان، پێویسته دوای ساڵێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر وه‌رگرتنی قه‌رزه‌كه، ده‌ست به گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه بكات، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا سه‌رپێچی هه‌بوو له گه‌ڕانه‌وه، ئه‌ویش به هۆی نه‌شاره‌زایی بوو ، به‌ڵام ئێستا به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی باش هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وی قه‌رزه‌كه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه به‌شێوی قیست ده‌بێت و ئه‌و پاره‌ی وه‌ریگرتوه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر پێنج ساڵدا.
قه‌رزی بچوك یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پێدانی پاره به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی بچوك، كه بڕه‌كه‌ی له یه‌ك ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات تا 15 ملیۆن دینار‌و ئه‌و گه‌نجانه ده‌گرێته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15-35ساڵیدایه، به‌گوێره‌ی ئامارێكی وه‌زاره‌تی كاریش تاكو ئێستا زیاتر له 4 هه‌زار گه‌نج سودمه‌ند بوون.