‘بودجه‌ی پێویست بۆ دوو سادكردنی رێی (باشماخ – پێنجوێن) خه‌رج كراوه‌”


له‌لایه‌ن به‌رپرسانی پارێزگای سلێمانی و سنه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كار بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانی رێی دوو سایدی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ده‌كرێت و چه‌ند رێیه‌كی گرنگی بازرگانیش له‌ نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست ده‌كرێن.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی  راگه‌یاند، له‌میانی سه‌ردانی هه‌فته‌ی رابردووی پارێزگاری سنه‌ بۆ سلێمانی  باسمان له‌ چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ كردووه‌ كه‌ پێوه‌ندی زۆری هه‌یه‌ به‌كاروباری بازرگانی و ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌وانه‌یش چاكردن و ته‌واوكردنی كاره‌كانی رێی مه‌رزی باشماخ كه‌ پێویسته‌ به‌ زوویی له‌هه‌ر دوو دیوه‌وه‌ چاك بكرێ.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ئێسته‌ ده‌ست كراوه‌ به‌ چاكردنی ئه‌و رێیانه‌ و له‌ نیوه‌ی ماوه‌ی كاركردنین، به‌گشتی بودجه‌ی پێویستی بۆ دوو سادكردنی رێی (باشماخ – پێنجوێن) خه‌رج كراوه‌، كه‌ نزیكه‌ی 234 ملیار دیناره‌.

هه‌روه‌ك پارێزگارى سلێمانى ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ پارێزگاری سنه‌یش لایخۆیانه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ ته‌واوكردنی دوو رێى گرنگ كه‌ یه‌كێكیان له‌ نێوان (سنه‌ و مه‌ریوانه‌) و تونێلی یه‌كه‌می كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ 35 خوله‌ك رێیه‌كه‌  كورت ده‌كاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها رێیه‌كی تر هه‌یه‌ كه‌  (بانه‌ و مه‌ریوانه‌) و ئاسته‌نگه‌كانی هاتوچۆ له‌وێدا نامێنیت و به‌ڵێنیانداوه‌ ئه‌وانه‌ ته‌واو بكه‌ن و به‌ته‌واوبوونیشی، هاتن بۆ مه‌رزی سه‌یران به‌ن و باشماخ زۆر ئاسانتر ده‌بێت.

مه‌رزی باشماخ یه‌كێكه‌ له‌مه‌رزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له‌ شارۆكه‌ی پێنجوێنه‌وه‌ دووره‌، هه‌فته‌ی رابردووش شاندێكی باڵای ئێران له‌ رێى باشماخه‌وه‌ و به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌همه‌ن مورادینا، پارێزگاری سنه‌ سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا، ژماره‌یه‌ك دیدار و لێكتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی واژوو كرد.