ژمارەی دانیشتوانی کوردستان بە ئاوارەكانەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن كەسە


وەزیری پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ژمارەی دانیشتوانی ھەرێم بە ئاوارەكانەوە زیاتر لە حەوت ملیۆن كەسە.

ئەمڕۆ دووشەممە عەلی سندی وەزیری پلاندانانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان بە ئاوارەكانەوە زیاتر لەحەوت ملیۆن كەسە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: ژمارەی دانیشتوانی هەرێم پێش ھاتنی ئاوارەكان نزیكەی پێنچ ملیۆن كەس بوو.

ئەوەشی خستەڕوو: نزیكەی ٩٦ % منداڵانی ھەرێمی كوردستان لە قوتابخانەی سەرەتای دەخوێنن كەچی تەنھا لە ٦٧ %لە خوێندنی ناوەندی دەوام دەكەن.