له‌ سلێمانی وەرگرتنی پارەی كارەبای نیشتیمانی لەهاوڵاتیان ڕادەگیرێت


بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: وەرگرتنی پارەی كارەبا لە سبەینێوە ڕادەگیرێت تاوەكو یەكەم ڕۆژی دەوامی ساڵی نوێ.

بەڕێوبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی سەرجەم هاوبەشەكانی كارەبا لە ناو شاری سلێمانی و دەوروبەری كردوە، ڕایگەیاند: بەهۆی هاتنی سەری ساڵی نوێی زاینیەوە لەڕۆژی سێ شەممەوە بەرواری 18-12-2018 ەوە بەهۆی داخستنی حساباتی ساڵانەی بەڕێوبەرایەتیەمانەوە پارەی كارەبا لە بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا وەرناگیرێت.