ئاڵا نیشانه وناسنامه‌ی نه‌ته‌وه و هه‌بوونی گه‌لانه، ئه‌مڕۆ هه‌موو گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن وڵاتی سه‌ربه‌خۆ و بێ وڵات خاوه‌ن ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیانن، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌ككگرتووه‌كان و پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كانی جیهان و دام و ده‌زگا فه‌رهه‌نگی و ئابوورییه‌كان و شاره‌وانییه‌كان و زانستگاكان و كۆمپانیا بازرگانییه‌كان و كۆمپانیا ته‌كنه‌لۆژیاكان و یانه وه‌رزشییه‌كان و فیستیڤاڵ و بۆنه و یاده‌كانیش خاوه‌ن ئاڵا و نیشانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیانن.
ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێك له‌گه‌ڵ ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكی‌تر جیاوازه، به‌هه‌مان شێوه ئاڵای رێكخراوه و دام و ده‌زگانیش له‌گه‌ڵ یه‌كتری جیاوازن، هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن ره‌نگ و شێوه و واتای جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی.
واتا و هێمای هه‌ندێك له ره‌نگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئاڵاكان له لایه‌ن پسپۆرانی ئاڵاناسی Vexillology به‌مجۆره لێكدراونه‌ته‌وه:
ره‌نگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان له جه‌نگ، ئازایی، هێز، یه‌كسانی.
ره‌نگی زه‌رد: رووناكی، دره‌وشانه‌وه، وریایی، ئاگر.
ره‌نگی سپی: ئاشتی، ئارامی، ئاگربه‌ست.
ره‌نگی سه‌وز: سه‌وزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتی.
ره‌نگی شین: ئاو، ئاوه‌دانی، ده‌ریا، ئاسمان، ئازادی.
ره‌نگی نارنجی: ئازایی، خۆبه‌ختكردن، قوربانیدان.
ره‌نگی ره‌ش: پرسه، مه‌رگ، نه‌مری.
ته‌مه‌نی دروستبوونی ئاڵا
ته‌مه‌نی دروستبوون و هاتنه كایه‌ی ئاڵا ده گه‌ڕێته‌وه بۆ 4000 (چوار هه‌زار) ساڵ له مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵا له‌لایه‌ن ئمپراتۆریهتهكانی سه‌ر خاكی ئێران و میزۆپۆتامیا (كوردستانی ئه‌مڕۆ) هه‌ڵدراوه، سه‌ره‌تا سومه‌رییه‌كان و ئاسورییه‌كان و میدیاكان، هه‌روه‌ها هاخهمهنیشیهكان و ساسانییه‌كان و میسرییهكۆنهكان. دواتریش شارنشینه یۆنانییه‌كان و قه‌یسه‌ره‌كانی ژاپۆن و چین ئاڵایان هه‌ڵداوه.
به‌گوێره‌ی زانستی ئاڵاناسی یه‌كه‌م ئامانجی دروستكردنی ئاڵا بۆ بانگه‌وازی و رێنماییكردن بووه، یاخود ئاڵاكان ته‌نیا وه‌ك هێمایه‌ك بوون، زۆربه‌شیان په‌یامێك بوون بۆ تاكه كه‌س یاخود بۆ ده‌سته و كۆمه‌ڵه كه‌سێك.
كاتێك ئیپمراتۆریه‌ته كۆنه‌كانی جیهان له كاتی شه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنه‌كانیاندا، به‌ر له هه‌موو شتێك ئاڵای دوژمنه‌كانیان داگرتووه و ئاڵاكانی خۆیانیان له جێگه‌یدا به‌رزكردۆته‌وه، به‌و واتایه یهكێكیتر له هێما سه‌ره‌تاكانی ئاڵا بۆ نیشاندانی سه‌ركه‌وتن هه‌ڵدراوه.
جگه له‌وه‌ش ئاڵای هه‌ر ئیمپراتۆریه‌ت و هۆزێك جیابووه، ئاڵای هه‌ر یه‌كه‌یان نیشانه و واتایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی تێدابووه و ره‌نگێكی جیاوازبووه.
هه‌ر له كۆنه‌وه و تا ئه‌مڕۆش ئاڵاكانی جیهان زۆرترینیان له نیشانه‌كانی ناو سروشت و ده‌وروبه‌ر پێكهاتوون وه‌ك هه‌بوونی: (ئه‌ستێره، مانگ، خۆر، ئاو، دار، چیا، گوڵ، باڵنده، گیانه‌وه‌ر….). جۆر و پێوانه‌ی ئاڵاكانی كۆن وه‌ك ئێستا نه‌بوونه، به‌ڵكو له شێوه‌ی ناڕێك، نیمچه بازنه‌یی، سێ گۆشه‌یی…. كه له ته‌خته دارێكی درێژ یاخود له ماده‌ی كانزایی یانیش له پێستی ئاژه‌ل دروستكردهكران، ره‌نگه‌كانی ئاڵاش له گه‌ڵا و له خوێنی ئاژه‌ڵ و له ره‌ژووی ئاگر دروستده‌كران.
هه‌ندێك ئاڵاش ته‌نیا له په‌ڕی باڵنده دروستده‌كران، یاخود ته‌نیا باڵنده و ئاژه‌لی وشككراو… له جیاتی ئاڵا ده‌كران به نیشانه و هێماكانیان و به ته‌خته دارێكی درێژ و به‌رز هه‌ڵده‌واسران، یاخود به هه‌مان شێوه په‌یكه‌ر یانیش تهختهدارێكی هه‌ڵكه‌ندراو له نه‌خش وه‌ك ئاڵا به‌رزده‌كرانه‌وه. له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی هه‌نگاوه‌كانی ژیان شێوه‌كانی ئاڵاش گۆڕدران، كه ئه‌مڕۆ ئاڵا له‌سه‌ر پارچه قووماش و له‌سه‌ر كاغه‌ز و كارتۆن چاپ ده‌كرێن.
كۆنترین ئاڵا
كۆنترین ئاڵای نیشتمانی ئاڵای دانیماركه كه له ساڵی 1219 دروستكراوه. ئاڵای وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1776 دروستكراوه و به‌رده‌وام گۆڕانكاری تێداكراوه و ساڵ به دوای ساڵ ژماره‌ی ئه‌ستێره‌كانی ناو ئاڵاكه زیادیكردووه تا له ساڵی 1959 له گۆڕان وه‌ستاوه و له‌وساوه تا ئێستا له 50 ئه‌ستێره و 13 هێلی سوور و سپی پێكهاتووه.
چیرۆكی هاتنه كایه‌ی ئاڵای هه‌ر نه‌ته‌وه و وڵاتێكیش خاوه‌ن مێژوویه‌كی درێژ و دووره، ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمانه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین ئاڵای ئه‌مڕۆی كوردستان و مێژووی ئاڵاكانی ناو گه‌لی كورده.
ئاڵای ده‌وڵه‌تی زه‌ند
كه‌ریم خانی زه‌ند (1705-1779)ی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌تی زه‌ند كه خۆی و بنهماڵهكایهن له ماوه‌ی (1750-1794) فه‌رمانڕه‌وایی ئێرانیان كرد، خاوه‌ن ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به خۆیان بوون كه له شێوه‌یه‌كی سێگۆشه‌یی پێكهاتبوو له سه‌ر زه‌مینێكی سپی ههتاوله پشت شێرێكه‌وه ده‌بینرا و له‌سه‌ر هه‌رسێ لای ئاڵاكهشدا هێلێكی باریكی سه‌وز هه‌بووه.
ئاڵای میرنشینه‌كانی كوردستان
میرنشینه‌كانی كوردستان هه‌ریه‌كه‌یان له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیانه‌وه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ یاخود نیمچه سه‌ربه‌خۆبوون. كورد له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ده‌یه‌می زایینی تاكو كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر میرنشین بووه وه‌ك میرنشنی (شه‌دادی، مه‌روانی، بابان، ئه‌رده‌لان، بێدلیس، سۆران، هه‌كاری، بادینان، لوڕی گه‌وره، لوڕی بچووك، حه‌سه‌نكێف، بۆتان….هتد، كه هه‌ندێك له میرنشینه‌كان ته‌مه‌نیان كه‌متر له سه‌ده‌یه‌ك بووه و ئه‌وانیتریش ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك سه‌ده تاكو حه‌وت سه‌ده بووه.
به‌شێك له میرنشینه كوردییه‌كان له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی سه‌ربه‌خۆ بوون وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا، لێدانی سكه‌ی پاره، دروستكردنی خوێندنگا و مزگه‌وت، دروستكردنی كه‌لوپه‌لی سه‌ربازری وه‌ك تۆپ و چه‌ك، هه‌وڵدان بۆ فراوانكردنی سنووری میرنشینه‌كه‌یان.
میرنشینی بۆتان و میرنشینی سۆران دووان له میرنشینه به‌هێز و ناسراوه‌كانی مێژووی كوردستانن كه شوێنه‌گه‌ی دیرۆكی و جوگرافیان كه‌وتۆته ناو ئینسكلۆپیدیا و ئه‌تله‌سه كۆنه‌كانی جیهانه‌وه.
میرنشینی سۆران بوو كه پایته‌خته‌كه‌ی ره‌واندوز بوو، له‌سه‌رده‌می پاشای گهورهخاوهن ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به خۆی بووه كه له دوو ره‌نگی ره‌ش و سپی پێكهاتبوو، ره‌نگی ره‌ش له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی و ره‌نگی سپی له خواره‌وه‌ی ئاڵاكه‌ی هه‌ڵكه‌وتبوو.
ئاڵای راپه‌ڕینی قۆچگیری 1921
دوای ئه‌وه‌ی كورده‌كانی قۆچگیری له هه‌رێمی دێرسیمی باكووری كوردستان ئاماده‌نه‌بوون بچنه ژێر ركێفی توركه‌كان و داخوازییه‌كانی مسته‌فا كه‌ماله‌وه، رووبه‌رووی هێزه‌كانی تورك بوونه‌وه‌و و ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی خۆیان هه‌ڵدا.
ئه‌و ئاڵایه‌ش له ژێر كاریگه‌ری ئاڵاكه‌ی ساڵی 1919ی (كۆمهڵهیا رێكخستنا جڤاكی) دروست كرابوو.
ئاڵای حكومه‌تی كوردستانی خواروو 1922
له‌پاش ئه‌وه‌ی كه ئینگلیزه‌كان ناچابوون سه‌ر بۆ ویستی گه‌لی كورد دانه‌وێنن، شێخ مه‌حمودی حه‌فید (1882-1956)یان له هیندستان گه‌ڕانده‌وه بۆ كوردستان. شێخ مه‌حمود له رۆژی 30/9/1922 گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و هه‌ر زوو ته‌نگی به هێزه‌كانی ئینگلیز هه‌ڵچنی و ناچاریكردن، كه شاری سلێمانی به‌جێبهێلن. ئه‌وه‌بوو له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1922 شێخ مه‌حمود ئاڵای كوردستانی هه‌ڵكرد و (حكومه‌تی خوارووی كوردستان)ی راگه‌یاند و هه‌ردوو رۆژنامه‌ی (بانگی كوردستان) و (رۆژی كوردستان)یش له‌لایه‌ن حكومه‌تی خوراووی كوردستان بڵاوكرانه‌وه. ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی خوارووی كوردستان به رێبه‌رایه‌تی شێخ مه‌حموود هه‌ڵدرا پێكهاتبوو له زه‌مینێكی سه‌وز و مانگێكی سپی له‌سه‌ر ره‌نگی سوور له ناوه‌ڕاستی ئاڵاكه‌دا.
ئاڵای راپه‌ڕینه‌كه‌ی ئاگری1929-1930
له سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌كه‌ی چیای ئاگری به‌رێبه‌رایه‌تی ئیحسان نووری پاشا، رۆشنبیره كورده‌كانیش ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به خۆیان داڕشت، كه ره‌نگی سه‌وز له‌سه‌ره‌وه و و ره‌نگی سوور له خواروه و ره‌نگی سپی له ناوه‌ڕاستدا و له‌سه‌ر ره‌نگه سپیهكهش وێنه‌ی چیای ئاگری له‌سه‌ر خۆرێكی زه‌رد كێشرابوو. ئه‌م ئاڵایه‌ش تایبه‌تبووه به راپه‌ڕینه‌كه، جگه له ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كه هه‌ر له‌وسه‌رده‌مه‌دا هه‌ڵدرابوو.
كۆماری كوردستان ئاڵای كۆماری كوردستان له مه‌هاباد 1946
له سه‌رده‌می دووه‌م شه‌ڕی جیهانی و له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی بزوتنه‌وه‌ی كوردی له ئێران و پاشانیش راگه‌یاندن و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له رۆژی 22/1/1946 كه شاری مه‌هاباد پایته‌خته‌كه‌ی بوو، ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی كوردستان هه‌ڵدرا، كه هه‌مان ئه‌و ئاڵایه بوو له ساڵی 1919 له‌لایه‌ن رێكخراوی (كۆمهڵهیا رێكخستنا جڤاكی كوردستان) دروستكرابوو هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێستا كوردستان هه‌مان كۆماری كوردستان’)” ئاڵای كۆماری كوردستانی 1946ه. هه‌رچه‌نده تا ئێستاش سه‌باره‌ت به ئاڵاكه‌ی ساڵی 1946 گفتوگۆ هه‌یه.
له‌ڕۆژی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له نه‌غه‌ده‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌هید محه‌مه‌د قودسی ئه‌م وتاره‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كردووه له‌پیرۆزی ئاڵای كوردستان ده‌دوێ و تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕه‌نگه جوانه‌كانی ئاڵای كوردستان، داوا ده‌كات به‌خوێنمان بیپارێزین.
ئاڵای كوردستان
وتاری شه‌هید محه‌مه‌د قودسی ………
گه‌وره‌كانم ! ئه‌ی گه‌لی به‌شه‌ره‌ف ! خۆشه‌ویستان و ڕاوه‌ستاوان !
ئه‌ی كرێكار‌و فه‌لاح و سه‌پان و پاڵه‌ی كوردی به‌نرخ !
رۆژه‌ها به‌سه‌ر شۆڕشی میللی پیرۆزی كورد هه‌ڵات و تیری دوژمن كهللهو سینگی به‌چكه شێرانی كوردی پێكا و خاكی كوردستان لاشه‌ی جه‌وانانی گرته باوه‌ش ،چیا‌و دۆڵ و ده‌شته‌كانی كوردستان پڕه له‌گۆڕستانی دلێران و نهبهزانی كورد كه‌له‌پێناوی ڕێگای ئازادی‌دا ، له‌پێناوی هه‌ڵكردنی ئاڵای موقه‌ده‌سی كوردا گیانی پاكیان له‌لاشه‌یان جیا بۆوه .
ئه‌ی برای كورد …..شۆڕشه‌كانی دیاربه‌كر ، ده‌رسیم ، سلێمانی ، ئامێدی ، بارزان هه‌موو نیشانه‌ی ئه‌و جهوانمهردییهیه كه‌بۆ ئازادی كراوه ئه‌مڕۆ كورد به‌چنگی ئاسنینی خۆی ئه‌و ئاڵا پیرۆزه هه‌ڵده‌كا، به‌ڵێ ئه‌و ئاڵایه هه‌ڵده‌كات كه‌له‌سه‌ره‌تای مێژووه وه كورد خۆی بۆ به‌خت ده‌كات .
برایان …..پیرۆزبایی خۆم پێشكه‌شی هه‌موو كوردێك و هه‌موو میلله‌تێكی ئازادیخواز ده‌كه‌م .
ئه‌ی برای كورد ….. ئه‌زانی ئاڵای خۆشه‌ویست چ ئامۆژگاریه‌كت ده‌كا ؟
ئه‌ڵێ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بێ جیاوازی گه‌وره‌و بچوك ،ئاغا و كرێكار ، قوتابی و شوان و فه‌لاح و ژن و پیاو ، منداڵ‌و كچ …هه‌موو پێكه‌وه به‌یه‌ك دڵ بۆ یه‌ك ئامانج تێده‌كۆشین هه‌وڵ ده‌ده‌ن …..دیسان ده‌ڵێ :
ڕه‌نگی سوورم ……نیشانه‌ی جه‌نگاوه‌ری و نه‌به‌زی گه‌لی كورده.
ڕه‌نگی سپیم ……ده‌ڵێ میلله‌تی كوردی نه‌جیب گیانێكی پاك و ڕاستی هه‌یه .
ڕه‌نگی سه‌وزم …. هاوار ده‌كا خاكی كوردستان پڕه له‌ده‌غڵ و دان و كانگای زێڕو زیوه.
ئه‌ی كورد هه‌موو به‌گیانێكی خاوێنه‌وه و بیروهرییهكی پاك ڕاسته‌وه هه‌موو پێكه‌وه كه‌ڵك له‌كوردستان وه‌رگرن.
دیسان ده‌ڵێ :
ئه‌ی فه‌للاح …ئه‌ی كرێكار و پاڵه‌ی كورد دڵت له‌خۆ دانه‌مێنێ له‌سه‌ر نیشانه‌ی پاكی و ڕاستی نیشانه‌ی ته‌قه‌ڵا و هه‌وڵی ده‌ستی تۆ ئه‌و دوو گۆڵه گه‌نم و جۆیه هه‌میشه به‌پێش چاوته‌وه پێت ئه‌ڵێن هه‌وڵ بده ئیش بكه و وڵاتت بڵند بكه‌ره‌وه .
ئه‌ی كورد ……دیسان ئاڵاكه‌ت ئه‌ڵێ و ئه‌مرت پێده‌كات سه‌ركه‌وتنت و گه‌وره‌ییت له خوێندنایه ،ژن و پیاو و كوڕ‌و كچ به‌جارێ بخوێنن چونكێ خوێندن هه‌موو میوه‌یه‌كی خۆش و زینده‌گانی پێوه‌یه، كردگاریش تیشكی رۆژی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو سیفاتی جوانی ئینسانی‌دا بڵاوئه‌كاته‌وه و جوانتری ئه‌كا .
ئه‌ی كورد ئێمه‌ش به‌رامبه‌ر به ئامۆژگارییه‌كانی ئه‌ڵێین :
ئه‌ی ئاڵا په‌یمانت ده‌ده‌ینێ هه‌موو پێكه‌وه به‌یه‌ك دڵ بهتهنێكی ئاسنینه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ببیینه سپهرد ،ڕاست بین ئیش بكه‌ین، بخوێنین .
ئه‌ی كورد ئاڵا رهمزمانه له‌دوای هه‌ڵكردنی نرخی هێنانه خواره‌وه‌ی قوربانیكردنی هه‌موو میلله‌تی كورده .
ئیتر بژی كورد‌و كورستان.
ئاڵای ئه‌مڕۆی كوردستان
سه‌ره‌تای دروستبوونی ئاڵای كوردستان
سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ئه‌مڕۆ وه‌ك ئاڵای كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ناسرێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كاتێك كۆمه‌ڵ و رێكخراوه كوردییه‌كان له ئه‌سته‌نبوڵ خه‌ریكی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵ و ده‌ركردنی گۆڤار و رۆژنامه‌ی كوردی بوون، له هه‌مان كاتیش‌دا له هه‌وڵی دروستكردنی ئاڵایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بوون بۆ كوردستان.
ساڵی 1919 (كۆمهڵهیا رێكخستنا جڤاكی كوردستان) كه له ئه‌سته‌نبوڵ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رووناكبیر و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی ناسراوی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كورد دامه‌زرا، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی خۆی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی دروستكرد و داوای سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه و ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی كوردستان كرد بریتیبوون له: ئه‌مین عالی به‌درخان (جزیره بۆتان)، دكتۆر عه‌بدوڵڵا جه‌وده‌ت (عه‌ره‌بگیر)، ئه‌كره‌م جه‌میل پاشا (ئامه‌د)، مه‌ولانا زاده ره‌فعه‌ت به‌گ (سلێمانی)، نه‌جمه‌دین حوسێن (كه‌ركوك)، كه‌مال فه‌وزی (بێدلیس)، شوكری بابان (سلێمانی)، مه‌مدوح سه‌لیم (وان)، حیكمه‌ت بابان (سلێما فوئاد بابان (سلێمانی)، دكتۆر شوكری محه‌مه‌د و فه‌رید به‌گ.
ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆمان ماوه‌ته‌وه هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌یه كه ئه‌و رێكخراوه نزیكه‌ی 90 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری له‌سه‌ر دابوو، به گوێره‌ی ئه‌و ئاڵایه ره‌نگی سوور له‌سه‌ره‌وه و ره‌نگی سه‌وز له خواره‌وه و ره‌نگی سپی له ناوه‌ڕاستدا و له‌سه‌ر زه‌مینه سپیهكهش خۆرێكی زه‌رد ده‌دره‌وشایه‌وه. به‌گوێره‌ی نووسراوێكی نووره‌دین زازا، ئه‌و به‌چاوی خۆی بینویه‌تی كه هه‌مان ئه‌و ئاڵایه له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1925ی باكووری كوردستان له جێگای ئاڵای توركیادا به‌رزكراوه‌ته‌وه. له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوی (خۆیبوون)یش هه‌مان ئاڵا له ساڵی 1927 دووباره وه‌ك ئاڵای كوردستان بڕیاری لهسهردراوهتهوه. بۆ یه‌كه‌مجاریش ئه‌م ئاڵایه له ساڵی 1928 له شاری فیلاده‌لفیا له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر به‌رگی كتێبێكی میر سووره‌یا به‌درخان به‌ناوی (The Case of Kurdistan Against Turkey، By authority of Hoyboon، Philadelphila، 1928) به‌زمانی ئینگلیزی چاپكراوه كه له ژێر ئاڵاكهشدا نووسراوه (Flag of Kurdistan). ئه‌م ئاڵایه له‌سه‌رده‌می راپه‌ڕینه‌كه‌ی چیای ئاگریش هه‌ڵدراوه، جگه له هه‌بوونی ئاڵایه‌كی تایبه‌تی به راپه‌ڕینه‌كه.
(كۆمه‌ڵه‌ی ژێكاف)یش له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ساڵی 1942 به‌دوا هه‌مان ئاڵای له بۆنه و یاده‌كاندا له شاری مه‌هاباد به‌رزكردۆته‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و ئاڵایه له‌سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد بوونی هه‌بووه، به‌ڵام كۆماره یه‌ك ساڵیه‌كه خاوه‌ن ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به خۆی بووه كه زۆر نزیك بووه له هه‌مان ئه‌و ئاڵایه. دكتۆر كامه‌ران به‌درخانیش هه‌مان ئاڵای ساڵی 1919ی وه‌ك ئاڵای كوردستان نیشانی وڵاتانی ئه‌وروپای داوه.
له ساڵه‌كانی 1960یشدا (كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كورد له ئه‌وروپا) له چه‌ند بۆنه و یادێكدا هه‌مان ئاڵای كوردستانیان به‌رزكردۆته‌وه و ره‌وه‌ندی كوردی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانیش له ساڵانی 1970 به‌دوا ناو به‌ناو له بۆنه و یاده‌كاندا هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌یان وه‌ك ئاڵای كوردستان به‌رزكردۆته‌وه له‌ساڵی 2009 دا په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریدا كه ڕۆژی 17 ی كانوونی یه‌كه‌می ھه‌موو ساڵێك وه‌كو رۆژی ئاڵا دیاری بكرێت و له‌و رۆژه‌دا سه‌رجه‌م ئاڵاكانی سه‌ر داموده‌زگاكانی ھه‌رێمی كوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بكرێنه‌وه.
ھۆكاری دانانی ئه‌م رۆژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له 17ی كانوونی یه‌كه‌می 1947 ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر داموده‌زگاكانی كۆماری مه‌ھاباد ھه‌ڵكرا.
ئاڵای كوردستان له لاكێشه‌ی ئاسۆیی پێكھاتوه، لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره كه‌وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان دانراوه، ئه‌وه‌ی ناوه‌ند ره‌نگی سپییه كه ئاماژه به‌ئاشتی و ئارامییه، و لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وزه كه هێمای سه‌وزی كوردستان و وه‌رزی به‌هاره. به‌رینی ئاڵا دوو له‌سه‌ر سێ درێژییه‌كه‌یه‌تی.
دروشمی نه‌ته‌وه‌یی ئاڵای كوردستان خۆری زێڕینه، ئه‌م خۆره 21 په‌ڕ (تیشك)ی یه‌كسان و ھاوشێوه‌ی ھه‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی دوو له‌سه‌ر سێ یه‌تی قه‌باره‌ی ئاڵا، خۆری زێڕین به په‌ڕه‌كانییه‌وه یه‌ك پێوه‌ره و به‌بێ پهڕهكان نیو پێوه‌ر، ئه‌م په‌ڕانه شێوه‌یان راسته و له ده‌ره‌وه خالێكی تیژ دروست ده‌كه‌ن.
خۆره‌كه ده‌بێ رێك له چه‌ق (ناوه‌ندی) ئاڵای كورستان جێگیر بێت، خۆر به‌شێوه‌یه‌ك جێگیر كراوه كه ستوونی ناوه‌ندی ئاڵا به ناو خاڵی تیژی به‌رزترین په‌ڕ(تیشك) تێده‌په‌ڕێت ئه‌م 21په‌ڕه‌ش ئاماژه‌یه بۆ 21 ی 3ی هه‌موو ساڵێك كه‌سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه.
ئه‌مڕۆش له‌شاری سلێمانی و به ئامادده‌بوونی پارێزگار و قائیمقام و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌رپرسی حزبی و حكومی، له‌مه‌راسیمێكی شایسته‌دا یادی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا.
هاوكات له زانكۆی سلێمانیش وه‌ك زانكۆی دایك، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ڕێوره‌سمێكدا به‌بۆنه‌ی ئه‌و یاده‌وه گه‌وره‌ترین ئاڵا هه‌ڵكرا و له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی كوردستانیش به‌شێك لهخوێندكاران و مامۆستایان به جلی نه‌ته‌وه‌یی كوردییه‌وه به‌شداری رۆژی ئاڵای كوردستانیان كرد.
له‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی حه‌فتاش لهڕێورهسمێكی سهربایدا رۆژی ئاڵای كوردستان به‌رز راگیرا.
ئا/ كاوان ئه‌حمه‌د حمه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
______________________________________________
سه‌رچاوه‌كان
1-كورته‌یه‌كه له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانتر سه‌باره‌ت به سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵا و مێژووی ئاڵاكانی كوردستان.
2-په‌رتوكی (مێژووی ئالای كورد و كوردستان) وه‌رگیراوه
3-سایتی ویكپیدیا
4-پرۆفسێۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر پشكۆ حمه تاهیر ئاغجه‌له‌ری ،ئاڵای هه‌رێمی كوردستان، ئالای كوردستانه؟:
5- ڕێبوار ڕه‌مه‌زان عه‌بدوڵڵا)كتێبی (له‌شه‌هیدانی رێگای نیشتمانه‌وه..چوار ئه‌فسه‌ری قاره‌مان) لاپه‌ره (28و 29)
6-جمالی ده‌لاك :ئاڵای كوردستان به‌سوپاسه‌وه له فهیسوكهكهیهوه وه‌رگیراوه