كارەبای سلێمانی لەبارەی گۆرانكاری لە خشتەی كارەباوە ئاگاداری دانیشتوانی گەرەكەكانی بەكرەجۆی تازەو كۆن دەكاتەوە.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ئاگادارینامەیەكدا رایگەیاندووە، ئاگاداری دانیشتوانی گەرەكەكانی بەكرەجۆی تازەو كۆن دەكەینەوە، كە بەرنامەی موەلیدە ئەهلییەكان گۆڕانكاریی تێدا كراوەو لەكاتژمێر (5) ئێوارە بۆ (12) شەو كاردەكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەبارەت بەبەرنامەی كارەبای نیشتمانیش رۆژانە لە(12)ی شەو بۆ (5) ئێوارەی رۆژی دواتر بەدوو گروپ كارەبا وەردەگرن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رونیشكردوەتەوە، داوا لەخاوەن موەلیدەكانی ئەو سنوورە دەكەین كە پابەندبن بەم بەرنامەیەوە.