لەماوەی 8 مانگی رابردوودا، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عیراق بەرێژەی لەسەدا 23 زیادیكردووە و پێشبینیش دەكرێت، تاكۆتایی ئەمساڵ بەهاكەی بگاتە 13 ملیار دۆلار.
لەمیانەی كۆبوونەوەی ژووری هاوبەشی بازرگانیی عیراق و ئێران، كە ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمیش تێیدا بەشداربوون، یەحیا ئەل ئیسحاق سەرۆكی ژووری هاوبەشی بازرگانیی ئێران و عیراق رایگەیاند: لەماوەی 8 مانگی رابردوودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عیراق بەرێژەی لەسەدا 23 زیادیكردووە.
وتیشی: هەر لەو ماوەیەدا بە ئەندازەی تەواوی ساڵی رابردوو پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عیراق گەشەیكردووەو لە هەوڵی ئەوەدان تاكۆتایی ساڵ هەناردەی بازرگانییان لەگەڵ ئەو وڵاتە بگاتە 12 بۆ 13 ملیار دۆلار.